Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، ماهیر ئوناڵ سەبارەت بە بانگەشەکانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "نایداتە دەست دادگا و میدیا، ئەی چی دەکات؟ دەڵێت 'ئێمە لە پەرلەمان پرۆژەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکەین، داوا دەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت'. پەرلەمان ئیشی نییە و شوێنی درۆ و بانگەشە و بوختانەکانی ئێوەیە؟ ئێوە بۆچی پەرلەمان دەکەنە ئامڕازی درۆکانی خۆتان؟''
هه‌روه‌ها گوتی: "39ـه‌مین مادده‌ی ده‌ستووره‌كه‌مان 'مافی سه‌لماندن' دەداته ئه‌و گومانلێكراوه‌ی قسه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه و سووكایه‌تی پێكراوه. با بفه‌رمێت ئه‌و به‌ڵگانه بداته دادگا و بانگه‌شه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت. له‌به‌رئه‌وه با په‌رله‌مانی توركیا به بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كات. با په‌رله‌مانی توركیا و رۆژه‌ڤی سیاسه‌تی توركیاش سه‌رقاڵ نه‌كات به دۆركانی خۆی، به بانگه‌شه‌یه‌ك پێویستی به سه‌لماندنه، به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه كه دیار نییه چیه و له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی خۆیشیدا به‌شی نه‌كردووه".
سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌ی له ئه‌مریكا كه رزا زه‌ڕاب تیایدا گه‌واهیده‌ره، مههیر ئوناڵ رایگه‌یاند "هەمووتان ئەو هەواڵانەتان دی کە سەبارەت بە داواکاری گشتیی و دادوەرەکەی لە میدیادا بڵاوبوونەوە، هەڵبەتە ئێمە نابینە تەماشاچی ئەوەی کە عەقڵێکی بەو شێوەیە لە رێگەی سکاڵایەکەوە تورکیا لە رووی سیاسیی و ئابوورییەوە تەنگەتاو بکات. لێرەوە ئەوە بەو کەسانە دەڵێم کە لە ناوەوەی وڵات بوونەتە گوتەبێژی و بە هیوایان بەو ئۆپەراسیۆنە سیاسیی و ئابوورییە هەیە؛ بە ئومێد مەبن. ئێمە زۆر بە روونی ئەوە دەبینین کە کێ پشتیوانیی ئەوانە دەکات کە دەیانەوێت لە رێگەی ئەو دۆسیەوە تورکیا تەنگەتاو بکەن. دەمەوێت بانگەواز بکەم بۆ هەموو هاووڵاتییان و شەقام؛ میلـلەت ئاگاداری ئەو پیلانەیە، بۆیە رێگە نادەین لە لایەن کەسێکی بە بارمتەگیراوەوە کەسانێک تورکیا بە بارمتە بگرن".
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی كڵچدارئۆغڵو، ئوناڵ رایگه‌یاند "39ـه‌مین مادده‌ی ده‌ستووره‌كه‌مان 'مافی سه‌لماندن' دەداته ئه‌و گومانلێكراوه‌ی قسه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه و سووكایه‌تی پێكراوه. با بفه‌رمێت ئه‌و به‌ڵگانه بداته دادگا و بانگه‌شه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت. له‌به‌رئه‌وه با په‌رله‌مانی توركیا به بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كات. با په‌رله‌مانی توركیا و رۆژه‌ڤی سیاسه‌تی توركیاش سه‌رقاڵ نه‌كات به دۆركانی خۆی، به بانگه‌شه‌یه‌ك پێویستی به سه‌لماندنه، به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه كه دیار نییه چیه و له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی خۆیشیدا به‌شی نه‌كردووه".
گوتیشی: "نایداتە دەست دادگا و میدیا، ئەی چی دەکات؟ دەڵێت 'ئێمە لە پەرلەمان پرۆژەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکەین، داوا دەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت'. پەرلەمان ئیشی نییە و شوێنی درۆ و بانگەشە و بوختانەکانی ئێوەیە؟ ئێوە بۆچی پەرلەمان دەکەنە ئامڕازی درۆکانی خۆتان؟''