هه‌ولێر
وه‌زیری پێشمه‌رگه و شاندێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته سه‌ردانی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ره‌وشی پێشمه‌رگه و ئاسایشی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و جینۆساید له په‌رله‌ماندا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم مسته‌فا سه‌ید قادر رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ره‌وشی پێشمه‌رگه و به‌نیشتمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و راسپاردانه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوون بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەنجامداوە.
له‌باره‌ی چوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ له رۆژئاوا، مسته‌فا سه‌ید قادر گوتی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كراون و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی توركیاین، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانێ بكرێ."
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی به‌غدا بۆ چوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی رەسمی به‌غدامان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به چاك یان خراپ."
مسته‌فا سه‌ید قادر باسی له‌و لە دەنگۆی تێوەگڵاوبوونی چەند کەسێکی لە کەرتی پیشمەرگە کرد به بازرگانیكردن بە نەوت له‌گه‌ڵ داعشدا له سنووری كه‌ركوك، له‌وباره‌یەوه گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بازرگانی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ داعشدا کودووە."
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و جینۆساید له په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان ئاری هه‌رسین رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌ن بۆ چوونیان به‌ره‌و كۆبانێ، هاوکات ئەو زانیارییانەی کە لە میدیاکاندا لەبارەی ئامار و کاتی چوونی پێشمه‌رگه به‌ره‌و كۆبانێ بڵاوسەکرێنەوە بە "ناڕاست" ناوزەندکرد.
ئاری هه‌رسین له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیششمهرگه گوتی: "بڕیاری ژماره 19 له 22ی تەمووزی ئه‌مساڵ ده‌رچووه له په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ته به پرسی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه به وردی باسی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌مان كردووه."
هه‌رسین گوتیشی: "زۆر سوودمان له وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه بینیوه، ئه‌و پرسیارانه‌شی کە بێ وه‌ڵام بوون، بڕیاره وه‌زیری پێشمه‌رگه له ماوه‌ی 15 رۆژدا وه‌ڵاممان بداته‌وه."