Mohammed Baqi Hussein
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
پاریس - AA
وه‌زیری به‌رگریی فەڕه‌نسا سیلڤی گۆولارد ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
گۆولارد ئه‌و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی وه‌ك هۆكاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند كه له‌باره‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دژی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی (MoDem) له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه ئه‌ویش ئه‌ندامه تێیدا، ده‌ستپێكراوه.
لهڕوونكردانهوهیهكیدا گۆولارد رایگه‌یاند، نایه‌وێت له حكوومه‌تی ئاینده‌شدا كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكده‌هێنرێت به‌شداری بكات و گوتی، "پێویسته وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا نوێنه‌رایه‌تی بكرێت ژنان و پیاوان تێیدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و له‌پێناو ئهركهكهیاندا ژیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. نامه‌وێت ئه‌م پێگه‌یه بكه‌مه بابه‌تی مشت‌ومڕ".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاره سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته ئیمانوێل ماكرۆن، رۆژی چوارشه‌مه ئه‌نجوومه‌نی نوێی وه‌زیران ئاشكرا بكات.