Sarmand Hameed
11 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2022
هه‌ولێر – AA
دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر ١٩ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووه "له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست، له ٢٧ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢دا له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر ١٩ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دڵنیایی دراوەتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، "دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌رده‌م چاوكراوه و بەردەوام لە ئەرکدان".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه کە تۆمه‌تباران و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن و راپێچی به‌رده‌م دادگایان ده‌كه‌ن بەمەبەستی بەسزاگەیاندنیان.