Sarmand Hameed
01 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2020
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە لەرێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا و لە میانیدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئابووری و تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەم بە ئۆنلاین کرد".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "ڤایرۆسی کۆرۆنا نامانوەستێنێت لەوەی کۆببینەوە و بڕیاری پێویست بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سەختە بدەین".
