ئەنقەرە
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان سەباحەت تونجەل دهڵێ لەپێناو سەرخستنی قۆناغی ئاشتیدا خەبات دەکەن و نەشیشاردەوە کە ئێستا ئەوەی دەیبینن لە هەڵوێستەکانی ئاکەپەو حکومەت دا ئەوەیە کە لەڕێگهی گوتنەوەی بەردەوامی قۆناغی ئاشتی خوازیارن دەستی بە قۆناغەکە بکەن بەتایبەت پێش هەڵبژاردنی سەرکۆماری لەتورکیا.
تونجەل پێش دەست پێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەی ڕونکردنەوەی بۆ رۆژناوانان داو و گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٣ هیچ هەنگاوێک نەنراوە، سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کورد زۆر گرنگی بە ئاشتی دەدەن کە دواجاو پرسەکە کێشەی تەواوی گەلی تورکیایە، بەڵام حکومەتی ئاکەپە تائێستا لەو بارەوە هەنگاوی نەناوە. ئەگەر حکومەت دڵسۆزە لەهەنگاونان لەبارەی قۆناغی ئاشیتەوە، ئەوا دەبێ بەجدی کاری لەسەر بکا و لێبوردنێکی یاسایی دەربکا و متمانەی قۆناغی دانوستانەکانیش لەڕێی بەیاسایی کردنەوە زامن بکا. ئەگەرنا هەموو گوتەکان و هەنگاوەکان پێچەوانەی ئەوە نیشانی ئێمە دەدەن."
تونجەل لەبارەی هەڵبژاردنی سەرکۆماریەوە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک هەدەپە ، کاندیدی خۆیان دەبێ و ئاشكرایكرد ئەوان لە نزیک کاندیدێکەوە مامەڵە دەکەن کە هەوڵی تەواو بۆ سەرخستنی خەباتی دیموکراتی و ئازادی بدا و لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگە و بۆ ئازادی و چارەسەری کێشەی کورد هەنگاو بنێ.
لەبارەی هەڵوێستەکانی جەهەپەی كه پارتی سهرهكی ئۆپۆزسیۆنە، تونجەل باسی لەوە کرد کە ئەو پارتەش دوای هەڵوێستەکانی حکومەتی ئاکپارتی زیاتر کراوەتهوه و ئاشكرایكرد کە دەبێ جەهەپە لەمەسەلە گرنگەکانی ناو تورکیادا هەنگاوی ئازایانەتر بنێ.