Zana Natık Kerem
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
بەغدا ــ AA
روانگەی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ رایكەیاند، دوای سێ ساڵ لە رووداوەكەی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەددین، هێشتا هەزارو ٧٠٠ سەرباز لە قوربانیانی رووداوەكە بێ سەرو شوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
لە راپۆرتێكدا كە روانگەكە بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بە سەر رووداوەكەی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەددین بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە هێَشتا بە سەدان سەرباز لە ساڵی ٢٠١٤وە لە بنكەی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەددین چارەنووسیان نادیارە.
روانگەی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە كە لەگەڵ ئەوەی سێ ساڵ بەسەر رووداوەكەی بنكەی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەددین تێدەپەڕێت تاوەكو ئێستا حكوومەتی عێراق نەیتوانیوە چارەنووسی هەزارو ٧٠٠ سەرباز لە قوربانیانی رووداوەكە دیاری بكات بەڵام لەو ژمارەیە توانیویەتی تەنھا چارەنووسی، ٣٥٠ قوربانیانی رووداوەكە دیاری بكات.
ئەوە رەتكراوەتەوە كە ژمارەی قوربانیانی رووداوەكەی سپایكەر هەزارو ٧٠٠ كەس بێت بەڵكو ژمارەكە ٢ هەزارو ٥٠ كەسی تێپەڕاندووە و بە پێی ئەوەی بە فەرمی لە لایەن حكوومەتی عێراق تۆمار كراوە لەو ژمارەیە تەنها ٣٥٠ كەس لە قوربانیانی رووداوەكەی سپایكەر ناسراونەتەوە.
رێكخراوەكە روونی كردووەتەوە كە هێشتا سەدان خێزان چاوەڕوانی دیاری كردنی چارەنووسی رۆڵەكانیان دەكەن كە لە رووداوەكەی سپایكەر لەسەر دەستی داعش كوژراون.
رێكخراوی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە كەسوكاری قوربانیانی سپایكەر رایانگەیاندووە كە ئەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەڕوات تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەكان لە حكوومەتی عێراق وەرنەگرتوون سەبارەت بە چارەنووسی رۆڵی بێ سەرو شوێنبووەكانیان.
لە كۆتاییدا روانگەی ناوبراو رایگەیاندووە كە لاوازیەكی روون لە كار و هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بەدی دەكرێت بۆ ئاشكراكردن و دیاری كردنی چارەنووسی، قوربانیانی رووداوەكەی سپایكەر كە تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری تكریت لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، داعش ژمارەیەكی زۆری قوتابی سەربازی كۆلێژی ئاسمانی لە سەربازگەی سپایكەر گولـلەباران كرد كە تاوەكو ئێستا چارەنووسی هەزارو ٧٠٠یان نادیارە.