Salih Bilici
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''هەنگاونان سەبارەت بە سەربەخۆیی باکووری عێراق، هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و هەنگاوێکی هەڵەیە''.
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به مشتومڕه‌كانی كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی كرد له توركیادا و رایگه‌یاند: "له رۆژه‌ڤی كابینه‌ی حكوومه‌تدا كرینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی نییه، ئه‌وه قسهوقسهڵۆكه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، راشیگه‌یاند: "ئایا ئه‌و په‌رله‌مانتار، نووسه‌ر، رووناكبیر و رۆژنامهوانانهی ده‌چنه پرسه‌ی تیرۆرتهوه، بۆ كوژرانی ئه‌و بێتاوانانه‌ی به‌ده‌ستی ریكخراوی تیرۆرستی ده‌كوژرێن، ته‌زوویه‌ك به‌دڵیاندا دێت؟"
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ناتوانن په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه. یه‌په‌گه و په‌یه‌ده منداڵی له‌بارچووی په‌كه‌كه‌ن. ئه‌مه به‌م جۆره بزانن".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆر باش ده‌زانن له 15ی ته‌مووزدا كێ دژی كوده‌تا بووه و، گوتی: "كه‌س ناتوانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی ئێستا له ناو ئه‌و گه‌مه‌یه‌ن كه له كه‌نداو هه‌یه رۆڵیان نه‌بووه".