Şükrü Gündüz
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
دیاربه‌كر - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی هودا پار مه‌حموود شاهین رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 31ی ئازاری 2019دا نه‌كه‌ن.
شاهین له‌باره‌گای پارته‌كه‌ی له دیاربه‌كر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 31ی ئازاری 2019دا نه‌كه‌ن و ئه‌م بڕیاره بایكۆتكردن نییه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامانجه به‌رنامه بۆدانراوهكانیان زیانی مادیی پێده‌گات و ده‌یانه‌وێت به سیاسەتێكی كاریگه‌رتره‌وه به‌رده‌وامبن له‌ڕێی خۆیان.
شاهین وه‌بیریهێنایه‌وه كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتردا به‌شدارییان كردووه و له‌هه‌ندێك شوێن پشتگیریی كاندیده سه‌ربه‌خۆكانیان كردووه.