09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
نەینەوا ــ AA
فەرماندە لە حەشدی شەعبی توركمان، نەقیب موسا عەلی جولاق رایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بۆردومان كرد.
موسا عەلی جولاق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، شەش حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوەڕاستی شاری تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بۆردومان كرد".
ناوبراو گوتیشی: "لە ئەنجامی بۆردومانەكان، دەنگی ژمارەیەك تەقینەوە بیسترا كە لەوانەیە حەشارگەکانی چەك و تەقەمەنی داعش لە تەلەعفەر بۆردومان كرابێت".
بە گوتەی موسا عەلی جولاق هێزی تۆپخانەی فەڕەنسا كە بە ئامانجی دابینكردنی پشتیوانی بۆ هێزە عێراقییەكان لە دەورووبەری بەنداوی مووسڵ جێگرکراوە، خۆی بۆ جووڵەكردن بەرەوە ناوچە نزیكەكانی شاری تەلەعفەر، ئامادەكردووە.
لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، هێزی تۆپخانەی فەڕەنسا پشتیوانی بۆ هێزە عێراقییەكان دابین كردبوو.
سەبارەت بە رەوشی داعش لەناو شاری تەلەعفەر، موسا عەلی جولاق گوتی: "داعش بەردەوامە لە هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو چەكدارانەی كە بە هۆی بۆردومانەكانەوە، هەوڵی هەڵاتن دەدەن بە دوورشی نازانیین كە گولـلەبارانیان بكات".
لە ئێستادا هێزە عێراقییەكان خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر كە داعش لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤ دەستی بەسەردا گرت، ئامادەکردووە.