Zana Natık Kerem
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
ههولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگهیاند "ئهوهى له شیلادزێ روویداوە قابیلی قبووڵکردن نییە و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکدەهێندرێت".
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، گوتى: "لەم ماوەیەدا، زۆر بەداخەوە ھەندێک ھاووڵاتی بە ھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا زەرەرمەندبوون ئەویش لە ئەنجامی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە بووە، بۆیە بوونی پەکەکە لە ناوچەکە ھۆکاری سەرەکی بۆردومانەکانی تورکیایە".