Zana Natık Kerem
18 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی کرد لە سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری.
ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکان، کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و ھەنگاوەکانی داھاتوو، لەگەڵ ھەوڵ و گفتوگۆی ھێز و لایەنە عیراقییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق تاوتوێ کراوە.
ئەوەیش خرایەڕوو کە ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی پرۆسەی سەقامگیریی سیاسی، چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان بە گفتوگۆ کردووەتەوە و ھیوایان خواستووە لێکگەیشتنی ھاوبەش لایەن و پێکھاتە عێراقییەکان کۆبکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری گەیشتبووە ھەولێر.