Zana Natık Kerem
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
هەولێر – AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی رەوتی حکیمەی نیشتمانی، عەممار حەکیم جەخت لەسەر بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش لایەنە سیاسییەکان لە عێراق دەکەنەوە.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حکیمەی نیشتمانی، عەممار حەکیم کۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى تهبايى، هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كردووەتەوە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى عێراق، هەروەها پشتگيريكردن لە حكوومه‌تى نوێى فيدراڵیی عێراق تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.
باسی لەوەشکردووە کە هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه قۆناغى ئێستا و دۆخى وڵات وا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش هه‌ڵبگرن و هاريكارى بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى وڵات به كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى و سهروهريى عێراق پارێزراو بێت.