Abdullah Abdulmanaf Shukur
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
سه‌ركۆمارى عێراق، عەبدوللەتیف رەشید له شارى به‌غدا پایته‌ختى عێراق پێشوازى له شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى له فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، سه‌ركۆمارى عێراق، عەبدوللەتیف رەشید له شارى به‌غدا پایته‌ختى عێراق پێشوازى له شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ركۆمارى عێراق خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕیوه به سه‌ردانى شانده‌كه و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویستە دەستوور وەکو بنەمایەک سەیر بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و پشتیوانی خۆیشی بۆ سەرخستنی گفتوگۆکان لەو چوارچێوەیەدا پیشانداوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سه‌ركۆمارى عێراقی كردووه بۆ ئەو پێشوازی و پاڵپشتییە و ئاماژەی بەوە داوه کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەییەکی خۆی پیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و لەسەر بنەمای دەستوور.
شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە وەزیری پلاندانان دارا رەشید، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت کەمال محەمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح، سکرێتری ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون عەبدولحەکیم خەسرەو، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، جوتیار عادل و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، فارس عیسا.