Sinan Doğan
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
بۆگۆتا – AA
سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆڵاس مادورۆ لە پێناو وڵاتەکەیدا "لاپەڕەیەکی نوێ" لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هەڵ دەداتەوە لەو گفتوگۆیانەی لە مەکسیک سەرلەنوێ دەستیان پێ کردووەتەوە.
مادورۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رێککەوتننامەی بەشەکی واژووکراوی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بڵاو کردەوە و نووسیوویەتی: "دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی بۆلیڤاری کە من سەرۆکایەتی دەکەم و پلاتفۆرمی یونیتەر کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێک هێندراوە، هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ بەرەو پێشکەوتن. ئەم رێککەوتننامەیە لە پێناو ئاشتیدایە بۆ ڤێنیزوێلاییەکان".
لە هۆتێلی سۆفیتێل لە مەکسیکۆی پایتەختی مەکسیک بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی مەکسیک، مارسێلۆ ئەبرارد و نوێنەری نەرویج بۆ نێوەندگیری، داگ نیلاندەر رێککەوتننامەی بەشەکی لەنێوان نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن واژوو کرا.
بەپێی رێککەوتننامەکە پێویستە لایەکان لەسەر سندوقێک رێک بکەون کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابین دەکرێت بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی، خۆراک و پەروەردە بۆ هەژاران.