Sarmand Hameed
15 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هالی رایگەیاند "رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەمریکا سزای نوێ بەسەر رووسیا و کۆمپانیاکانی پەیوەند بە بەرنامەی چەکی کیمیایی لە سووریا دەسەپێنێت".
نیکی هالی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی CBS نیوزی ئەمریکی گوتی: "ئامانجی ئەمڕۆمان رۆیشتنی بەشار ئەسەد نییە، بەڵکو بۆ بەرگرتنە لە روودانی شەڕ و ناردنی پەیامێکە بۆ سووریا".
لەبارەی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و رژێمی ئەسەد، هالی ئاماژەی بەوەکرد کە "رژێمی ئەسەد شایانی ئەوە نییە کە گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆندا بکات"
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هالی گوتیشی: "ئەمریکا هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ رژێمی ئەسەددا ئەنجام نادات، بەڵکو تەنها بەشدارە لە گفتوگۆکانی جنیف کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات".