Kosar OSMAN
19 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
نەتەوە یەکگرتووەکان
رەشنووسی دەستپێکردنی ئاگربەستی لایەنەکانی سووریا، بەپشتبەستن بە هەنگاوەکانی جنێڤ و ڤیەننا بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کردنەوەی رێڕەوی دیالۆگ، بەکۆی دەنگ لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرا.
دوای ئەوەی لایەنەکانی سووریا لە نیویۆرک بە پێشەنگیی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێری کۆبوونەوە، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بەمەبەستی زیاتر تاوتوێکردنی وردەکارییەکان دیدارێکیان ساز کرد.
ئەوە لە کاتێکدایە رەشنووسەکە بە دەنگی "بەڵێ"ی ١٥ ئەندام پەسەند کرا و بە ئەرێنی سەیر کرا.
بەپێی پرۆژەی ئامادەکراو تەواوی لایەنەکان کۆک دەبن لەسەر ئەوەی گەلانی سووریا پاش هەڵبژاردنی حکوومەتی وڵاتەکەیان و لایەنەکانیش رەزامەندی لەسەر ئەم خاڵە نیشان دەدەن، بۆ ئەوەی حکوومەتێک لە ناخی گەلەوە هەڵبژێردرێت. بەمجۆرە بڕیار درا لە ساڵی نوێدا بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان قۆناغی ئاگربەست لە سووریا دەست پێ دەکات.
ئەنجوومەنی ئاسایش داوای کرد لەماوەی مانگێکدا پلانی دەستپێکردنی قۆناغی ئاگربەستی سووریای بۆ بنێردرێت. هەروەها بڕیاری دا لەماوەی 6 مانگ قۆناغێکی کاتی لە ئاگربەست و پێکهاتنی لایەنەکانی سووریا دەست پێ بکرێت و بەمجۆرە کار بکرێت بۆ نووسینەوەی دەستوور و لە ماوەی 18 مانگدا بتوانرێت زەمینەیەکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بڕەخسێت. هەروەها لە بڕیارەکەدا هاتووە کە لایەنەکانی سووریا کام لایەن و گرووپ بە تیرۆریست دادەنێت و پشتگیری لە کام لایەن دەکات.
جگە لەوە داوا کرا کۆمەک و هاوکاری بگەیەنرێتە ئەو شوێنانەی سوورییەکانی لێیە و بە فەراهەمکردنی شارەکان هەل بەو خەڵکەی سووریا بدرێت کە ئاوارەی دەرەوە بوون، هەتا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
جێی باسە لە کۆبوونەوەکەی نیویۆرکدا هیچ ئاماژەیەک بە داهاتووی سەرۆکی ئێستای سووریا بەشار ئەسەد نەدراوە و لە هیچ بەندێکی رەشنووسەکە باس لە رۆڵ و پێگەی ناوبراو نەکراوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە بۆ دەستپێکردنی ئاگربەستەکە و یەکلابوونەوە پێویست بوو داهاتووی بەشار ئەسەد دیاری بکرێت.