Kosar OSMAN
19 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
عوسمانییە
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر رووسیا، یەکێک لە شارەوانییەکانی سنووری عوسمانییە 20 تۆن سەوزە بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا دابەشکرا.
سەرۆکی شارەوانیی قادیرلی ئۆمەر تاڕهان بۆ رۆژنامەوانان بەمشێوەیە دوا :"وەک کاردانەوەیەک بۆ بایکۆتکردنی بەرهەمەکانی تورکیا لەلایەن رووسیاوە، شارەوانییەکەمان 20 تۆن سەوزە و میوەی بەسەر خەڵکی ناوچەکە دابەشکرد."
تاڕهان نرخی 7 جۆر لەو سەوزە و میوەیەی بە 35 هەزار لیرەی تورکی تەخمین کرد و گوتی :" بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییە، روسیا بایکۆتی تەواوی بەرهەمەکانی تورکیای کرد. ئێمەیش 20 هەزار تۆن سەوزە و میوەمان بەخۆڕایی بەسەر هاوڵاتیانمان دابەشکرد. بەمجۆرە ئێمە وەک شارەوانیی قادرلی بەم کارە بەرمان لە تێکچوون و کۆنبوونی بەرهەمەکان کرد و هەمیش توانیمان خەڵک دڵخۆش بکەین. لێرەوە بایکۆتەکەی رووسیا سەرکۆنە دەکەین و خەڵک بانگێشت دەکەین بۆ بەکارهینانی بەرهەمی خۆماڵی ".