Zana Natık Kerem
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2017
بەغدا ــ AA
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە پێشوازی دەکەن لە بڕیارەكەی دادگای فیدرالی کە لەسەر نادەستووربوونی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان دەریكردووە.
لە بەیاننامەیەكدا، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، دووپاتی دەكەینەوە كە بڕیارەكەی دادگای فیدرالی، پشتیوانی لە هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق دەكات بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی فیدرالی، رەتكردنەوەی ریفراندۆمەكە، مامەڵەنەكردن لەگەڵ ریفراندۆمەكە و دوورخستنەوەی هەر هەنگاوێك كە پێچەوانەی دەستوور و یاسا بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدرالی عێراق بڕیاری لە نادەستووریبوونی ئەو ریفراندۆمە دا كە هەرێمی كوردستان بۆ جیابوونەوە لە ٢٥ی مانگی ئەیلوولی رابردوو ئەنجامیدا.