هه‌ولێر - AA
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی ده‌ڵێت كۆمپانیا توركییه‌كان پشكی شێرییان هه‌بووه له جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه سه‌ره‌كی و ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاژانسی ئانادۆڵو: هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2014ه‌وه به‌ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا بوودجه‌ی هه‌رێمی راگرت، تا چه‌ند ئه‌م قه‌یرانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ولێر وه‌كو پارێزگا داناوه؟
نه‌وزاد هادی: قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014ه‌وه ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌تا له‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی عێراقی ده‌رهه‌ق به‌هه‌رێمی كوردستان دەریکرد، كه بڕینی بودجه بوو ده‌ستی پێكرد، دواتر شه‌ڕی داعش و په‌لامارییان بۆ هه‌رێمی كوردستان و هاتنییان بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بوونی به‌ره‌یه‌كی درێژ به درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌نێو عێراقدا كه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و تیرۆریستانی داعشدا هه‌بوو، ئه‌مه‌ش بوودجه‌یه‌كی زۆر و توانا و قوربانییه‌كی زۆری ده‌ویست، له‌هه‌مان كاتدا ئاواره و په‌نابه‌رێكی زۆر كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد كه له‌سه‌روو ملیۆنێك و 800 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ربوون و به‌شێكی زۆری له ناوچه‌كانی مووسڵ، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار، به‌غدا و دیاله بوون، له‌هه‌مان كاتدا دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش كه بۆ كه‌متر له 25 دۆلار دابه‌زی و هه‌رێمی كوردستانیش پشتی به نه‌وت ده‌به‌ست ئه‌مانه قورسایی و گرفتێكی زۆری دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستکرد و حكوومه‌ت توانای پێدانی مووچه‌ی نه‌بوو، تووشی پاشه‌كه‌وتی مووچه و قه‌رزێكی زۆر بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌رێم رابگرێت و بوودجه و مووچه‌كانی خه‌ڵك دابین بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ست پێكرا هه‌م به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و خۆڕاگری میلله‌ت و قارمانێیهتی پێشمه‌رگه كه به‌رامبه‌ر به داعش راوه‌ستان و قوربانییه‌كی زۆریان دا و، توانرا هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو قه‌یرانه رابوه‌ستێت، دواتریش كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا كه له‌مانگی 10ی ساڵی پاره‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه دووباره ئه‌مه‌ش بارقورسییه‌كی زیاتر بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانه‌كان فشارێكی نا سروشتی بوو بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌دوای 12ی ئایار و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه‌وه به‌شداریی كرد و پێگه‌ی ئێمه له عێراق دووباره بەهێزبووەوە، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی 30ی ئهیلوول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ردووكییان ده‌ستپێكێكی قۆناغێكی نوێن، چونكه حكوومه‌تێكی نوێی ناوه‌ندیی و حكوومه‌تێكی نوێ له هه‌رێم ده‌ستپێك ده‌بن بۆ باشتربوونی ره‌وشی ئابووری، ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا باشترن و باشتریش ده‌بن و ئه‌مانه به‌گشتی هۆكار ده‌بن بۆ باشتربوونی ره‌وشی ئابووری.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ره‌وشی پڕۆژه‌كان له هه‌ولێر چۆنن؟ ئێستا چی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ هه‌یه؟
نه‌وزاد هادی: ئێستا باری دارایی حكوومه‌ت به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، له‌لایه‌ك نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دووباره زۆر به باشی رێكخراوه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆری قه‌رزه‌كانمان وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم داوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه راگیراوه‌كان و پڕۆژه نوێیه‌كانیش ده‌ستییان پێكردووه‌ته‌وه، به‌شێك له‌و پڕۆژانه ده‌ستییان پێ كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنده‌ری خۆماڵی بەردەوامییان بە پڕۆژه‌كانی خۆیان دا و، پڕۆژه‌ی گه‌وره‌یان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدا وه‌كو گرووپی دارین، هێمن گرووپ، كه هێمن گرووپ شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر ته‌واو ده‌كات وه‌كو 120 مه‌تری و ده‌ستی كردووه به دروستكردنی 150 مه‌تری، هه‌روه‌ها رێگای دووسایدی هه‌ولێر-دهۆك كه له‌هه‌ولێره‌وه تا پردی گۆپاڵ درێژ ده‌بێته‌وه و له‌و دیویشه‌وه له پردی گۆپاڵه‌وه تاوه‌كو دهۆك ده‌بێت له‌لایه‌ن دارین گرووپه‌وه ئه‌نجام ده‌درێـت، ئێستا هه‌موو به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌ستییان پێكردووه‌ته‌وه، بۆ پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش وه‌كو تونێلی پیرمام كه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و تا كۆتایی ساڵ ته‌واوده‌كرێت و ئه‌و پڕۆژانه‌ش ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش ورده ورده ده‌ست پێده‌كاته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین چوار ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم و حكوومه‌تی نوێی عێراق، هه‌رێم ده‌چێـته‌وه رۆژانی بووژانه‌وه‌ی زیاتری پڕۆژه‌كانی و پێشوه‌چوونی زیاتر.
ئاژانسی ئانادۆڵو: گرنگی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و توركیا له‌رێگای مێرگه‌سوور-هه‌كاری چییه؟، ئایا هه‌نگاوی كرده‌یی نوێی بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ستی پێكردووه؟
نه‌وزاد هادی: ئه‌م پڕۆژه‌یه پێش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا بڕیاری كردنه‌وه‌ی دا و به خاڵی زێد ده‌ناسرێت و ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌رمییه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و وڵاتی توركیا له سنووری پارێزگای هه‌كاری، ئێستا له دیوی توركیا هه‌موو پێداویستییه‌كانییان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه ته‌واوكردووه، به‌ڵام ئێمه به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌وه بكه‌ین، چونكه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و بۆ دروستكردنی رێگاوبان و كۆمه‌ڵگه‌ی گومرگی كاری زۆری ده‌ویست، به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ش ده‌ستمان به‌دروستكردنی رێگایه‌كه كردووه و ته‌واوكردنی ئه‌و رێگایه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا باشه و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ئابووریی ستراتیژیی به‌هێزه و ئه‌و دەروازەیە ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وتر ده‌كات كه به‌رده‌وام بوونیشی هه‌یه، چونكه به‌شداریی توركیا و كۆمپانیا توركییه‌كان له ساڵانی رابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه و پشكی شێر بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان بووه، ته‌نانه‌ت له‌رووی كاڵاكانیشهوه و مه‌وادی بازاڕه‌كانی ئێمه زیاتر په‌یوه‌سته به توركیاوه، هه‌ر بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه ده‌چێـته خانه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا. بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی توركیا و ئه‌وانه‌شی له‌لای ئێمه كه ده‌كه‌وێته نێوان سنووری ئێران و توركیا به‌تایبه‌ت به‌شێك له بازرگانی ئێمه له ئازه‌ربایجان و ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌رێگای ئێرانه‌وه ده‌هاتن و كاڵایان ده‌هێنا، ره‌نگه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه به‌م دهروازهیدا بێن.
ئاژانسی ئانادۆڵو: هێشتا كۆمپانیاكانی توركیا له پله‌ی یه‌كه‌من له نێو كۆمپانیا بیانییه‌كان؟
نه‌وزاد هادی: پشكی شێر له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، كۆمپانیاكانی توركیا بوون، به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش توركیا كه وه‌كو وڵاتێكی دراوسێی به‌هێز له ئاینده‌شدا پشكی شێریان ده‌بێت له پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه، ته‌نانه‌ت زۆر جار هه‌ولێر وه‌كو بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ئاسانكاریكردن بۆیان بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ش كه لێره‌وه جوڵه ده‌كه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و پڕۆژهكانییان له ناوچه‌كانی دیكه‌ش، كۆمپانیاكانی توركیا له قۆناغی داهاتووشدا پشكی شێریان ده‌بێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێوه ئه‌دای ئه‌و كۆمپانیایانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
نه‌وزاد هادی: پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر وه‌كو پایته‌خت به‌شی زۆری بۆ توركیا وه‌كو وڵاتێكی به‌هێز و به‌توانا و كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه پڕۆژه گه‌وره و ستراتیژییه‌كان به‌زۆرینه كۆمپانیاكانی ئه‌وان جێبه‌جێیان كردووه وه‌كو فڕۆكه‌خانه، وێستگه‌كانی كاره‌بایه، پاڵاوگه‌كانی ئاو، پڕۆژه‌كانی رێگه و بان، باڵهخانهكانن، هه‌مووی ئه‌وانه كه پڕۆژه گه‌وره و زه‌به‌لاحه‌كان كۆمپانیا توركییه‌كان جێبه‌جێییان كردووه، بۆیه ئه‌م دراوسێیه‌تییه و ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئابووریی و شهراكهتهیه كاردانه‌وه‌ی زۆر باشی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و به‌دڵنیاییشه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیاش بووه.
ئاژانسی ئانادۆڵو: هه‌ولێر هێشتا فراوان ده‌بێت، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كییه یان به‌پێی پلان ده‌چێت؟
نه‌وزاد هادی: پێشوه‌چوونی هه‌ولێر به‌پێی ماسته‌رپلان و به‌پێی ئه‌و به‌رنامانه‌ی هه‌مانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا له عێراق كه كێشه‌ی زۆره و ئێستاش له ناوچه سونییهكان داعش كۆنتڕۆڵی كردن و ئازادكران به‌شی زۆری رووخاون و تا ئێستاش سه‌روو 117 هه‌زار خێزانی په‌نابه‌ری عێراقی له هه‌ولێر ماونه‌ته‌وه كه ژماره‌یان له‌سه‌روو نیو ملیۆن كه‌س ده‌بن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان و بازرگانی بكه‌ن هێشتا روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، بۆیه پڕۆژه‌كان له‌هه‌ولێر به‌رده‌وام بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكه‌ین ئه‌وه لێره ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان و پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌وانه ده‌كرێت كه لێره‌ن به بێ جیاوازی، بۆیه هه‌ولێر له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی رانه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ئاژانسی ئانادۆڵو: له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كاره‌با هێشتا كێشه‌یه، ئه‌مه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
نه‌وزاد هادی: كێشه‌ی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان جیاوازه له‌گه‌ڵ كێشه‌كه له به‌غدا، چونكه ئێمه پێشتر هیچ وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بامان نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا وێستگه‌كانمان هه‌یه، ئه‌و به‌رفراوانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بهخۆیەوەی بینیووە ئه‌وه پێویستییه‌كانی زیادكردووه، به نموونه له‌ساڵی 2003 پێداویستی هه‌ولێر 150 مێگاوات بووه، ئێستا بۆ نزیكه‌ی 2000 مێگاوات ده‌چێت و قه‌باره‌ی بهرفراوانییهكهی زۆر به‌رامبه‌ر بووه به‌نیسبه‌ت پێویستیی كاره‌با، كێشه‌ی ئێمه دابینكردنی سووته‌مه‌نییه بۆ وێستگه‌كان، چونكه وێستگه‌كانی ئێمه به گازی سروشتی و به گازوایل ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به گازی سروشتییه‌وه هه‌یه دانا غازی ئیماراتی كێڵگه‌كانی كۆرمۆری وه‌رگرتووه پێداویستی وێستگه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی دابین نه‌كردووه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو و چاره‌سه‌ركرا و ئه‌وه‌ی ئێمه پێی ئاگادارین ئه‌وان بۆ 600 مێگاواتی دیكه وه‌به‌رهێنانییان له گازی سروشتی كردووه كه ئه‌مساڵ قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌سه‌ر گازی سروشتی زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها وێستگه‌ی هه‌ڵمی كه‌ورگۆسك كه بهشهراكهتی كۆمپانیایه‌كی كۆری و یه‌كێكی توركی دروستی‌یان كردووه و ئه‌ویش 300 مێگاوات ده‌بێت زیاد ده‌كرێت، بۆیه ئێمه كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانمان نه‌بووه، كێشه دابینكردنی سوتهمهنییمان هه‌بووه، له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی حكوومه‌ت نه‌یتوانیووه سووته‌مه‌نی پێویست بۆ وێستگه‌كان دابین بكات، بۆیه كاتژمێره‌كانی كاره‌با كه‌م بووه، به‌ڵام به‌پێی به‌رنامه‌كان به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی زیاد ده‌بێت و وێستگه‌ی كه‌ورگۆسكیش ده‌كه‌وێته كار به‌شێك له كێشه‌كان بۆ ساڵی ئاینده ناهێڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یرانه‌كانی كاره‌باش نامێنێت ئه‌وه جگه له‌وه‌ی پێوهرهكانییش داده‌نێین، چونكه كاره‌بایه‌كی زۆر به‌فێڕۆ ده‌ڕوات به‌هۆی نه‌بوونی پێوه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی په‌یوه‌ست به تۆڕه‌كانیش ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر تا چی راده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر كراوه؟
نه‌وزاد هادی: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌موو دنیادا كارێكی ئاسان نییه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نییه له بوونی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌وا زۆر جیاوازه، له‌دوای رووخانی سه‌دام سه‌روو تریلیۆنێك دۆلار داهاتی عێراق بووه كه‌چی باری دارایی عێراق، خزمه‌تگوزاریی شاره‌كان، رێژه‌ی هه‌ژاری زۆر جیاوازن له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رێژه گه‌نده‌ڵییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بووه به‌تایبه‌ت له سێكته‌ری نه‌وت ئێستا كۆنتڕۆڵی زۆر باشی كه‌وتووه‌ته سه‌ر و ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌چێته توركیا له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیته‌وه به باشی چاودێری ده‌كرێت و وردبینی تێدا ده‌كرێت.هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك رێوشوێنیش كراوه كه به‌پێی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی و چه‌ندین رێوشوێنی تر گیراونه‌ته به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیراسه‌تی كرد بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
هاوكات له‌به‌ر نه‌بوونی لێكتێگه‌یشتن به نموونه له مووچه كه پڕۆژه یاسایه‌كی حكوومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا و په‌سه‌ند نه‌كرا به‌هۆی ئه‌و لێكتێنه‌گه‌یشتنه ئه‌وه كاریگه‌ریی هه‌بوو به‌تایبه‌ت له مووچه و رێكخستنی مووچه و رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی.
ئاژانسی ئانادۆڵو: هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كانتان كرد و ئێوه ئێستا چی رێوشوێنێكتان گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌و هێرشانه؟
نه‌وزاد هادی: كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌هه‌موو دنیا پێشبینی ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری روودانییان هه‌یه، له ئه‌مریكا له توركیا له شوێنی تر ده‌بینرێـت و روویانداوه، ئه‌و گرووپه‌ی ئه‌م دواییه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یان لێ مایه‌وه و ده‌ستگیكران كه هێرشێكی ناڕه‌وا و په‌لامارێكی نابه‌جێ و كارێكی تیرۆریستی بوو، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارییه و خه‌ڵك دێن بۆ راییكردنی كاره‌كانییان ته‌نها پۆلیسی لێ بوو و له ناوه‌ڕاستی شاره و له ته‌نیشتی قه‌ڵاته، به‌رده‌وام خه‌ڵك هاتووچۆی كردووه بۆیه ئه‌مه‌یان به ده‌رفه‌ت زانیووە، چونكه ئێمه به‌ده‌ر له فه‌رمانگه‌كانی دیكه وه‌كو په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه زێڕه‌ڤانی لێ بووه وه‌كو كۆنسوڵخانهكانیش،هێزێكی ئاسایی پۆلیسی لێ بووه، ئێستا بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو هێزێكی زێڕه‌ڤانی دانراون و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه هه‌موو شتێك له ژێر كۆنتڕۆڵه و ئه‌و گرووپه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه هه‌بوو گرووپێكی بچووك بوون و ئه‌وانه‌ی مابوون هه‌موویان ده‌ستگیركران.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی له‌به‌رده‌م كاره‌كانی ئێوه‌ن چیین؟
نه‌وزاد هادی: روونه باره سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم و قه‌یرانه داراییه‌كان كه ئێستاش هه‌ستیان پێده‌كه‌ین به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن، چونكه توانای حكوومه‌تی هه‌رێم و میكانیزمی جێبه‌جێكردن و پێشخستنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و بازرگانی به‌هێزكردن ئه‌مه له داموده‌زگاكانی ئێمه هه‌بووه له 2004 بۆ 2014 ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه چۆن توانیمان هه‌رێم و به‌تایبه‌ت هه‌ولێر پێشبخه‌ین، بۆیه ده‌ڵێم هه‌رێمی كوردستان ئێستا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ بكات.
کۆی گشتی پڕۆکژەکانی پارێزگای هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٣٠/٨/٢٠١٨ بریتیی بووە لە ١٤ هەزار و ٣٧٦ پڕۆژە
news_share_descriptionsubscription_contact

