Heman Hussein Yaseen
19 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2024
هه‌ولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئابووری و بازرگانییه‌كان به‌یاوه‌ری شاندێك كه پێكهاتبوون له به‌رپرسانی كۆنسوڵخانه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری توركیا، هۆشه‌نگ ئه‌حمه‌د، سه‌ردانی شاری دهۆكی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك و سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك كۆبووه‌وه.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك، كۆنسوڵی گشتی توركیا ئەرمان تۆپچو له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك عه‌لی ته‌ته‌ر كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له بواره جیاوازه‌كان كرده‌وه و ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، ئەرمان تۆپچو، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دهۆكی به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ دكتۆر داود سلێمان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ كۆبووه‌وه و په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانیان تاوتوێكرد.
كۆنسوڵی گشتی توركیا ئاماده‌یی بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان ده‌ربڕی و سه‌رۆكی زانكۆش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رچووانی زانكۆكه‌یان بۆ خوێندنی باڵا چوونه‌ته توركیا و له زانكۆكانی توركیا ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌خوێنن.
دوای ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان، كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر ئه‌رمان تۆپچو سه‌ردانی ژووری بازرگانیی دهۆكی كرد و لەگەڵ سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک بازرگان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کۆنسوڵی گشتی تورکیا، ئه‌رمان تۆپچو خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکە دەربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانییان لە هەموو بوارەکان پەرەپێبدەن و، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه لە داهاتوودا دیدارهكانییان به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک، شوکری جەمیل نوری بە ئاماژەدان بە گرنگی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانییان لەگەڵ تورکیا پەرەپێبدەن لە بواری بازرگانییدا، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئەگەر کەمتەرخەمییەک لەبواری ئاڵوگۆڕی بازرگانییدا هەبێت پێویستە بە هەماهەنگی چارەسەری بکەن.
شوکری جەمیل نوری ڕاشیگه‌یاند كه حکوومەتی هەرێم زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا دەدات چونکە تورکیا وڵاتێکی بەهێزی بازرگانی و پیشەسازییە، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بەرهەمە تورکییەکان لە بازاڕەکانی هه‌رێم خواستێکی زۆری لەسەرە.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ناوه‌رۆكی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، جه‌ختیشیان له پشتگیری و هاوكاری بازرگان و خاوهنكاران كرده‌وه.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک، شوکری جەمیل نوری گوتی: "له‌م سه‌ردانه‌ی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی توركیا تاوتوێی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانمان كرد، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانی مێژووییمان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه، هاوكاری باش له نێوانماندا هه‌یه، هاتنی ئه‌و شانده دەستپێکێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانمان، خۆشحاڵین کە باسمان لەسەر چەندین تەوەر کرد گرنگترینیان گرفته‌كانی به‌رده‌م بازرگانان بوون و، بە دڵنیاییەوە ئەم سه‌ردانه کاریگەری لەسەر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی دەبێت".
دواتر كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر ئه‌رمان تۆپچو گوتی: "پێشتر له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له عێراق سه‌ردانی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل-مان كردبوو، دهۆك بۆ ئێمه شارێكی زۆر گرنگه، په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئینسانی، سیاسیی، برایه‌تی و دراوسێیه‌تییه و په‌یوه‌ندییه‌كی له مێژینه‌یه و له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كه باشتریش ده‌بێت، له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ خاوهنكاران كۆبووینه‌وه و باسمان له گرفته‌كان كرد به تایبه‌ت له‌وه‌ی كه چۆن ده‌توانین زیاتر ئاسانكاری بۆ بازرگاكان و گه‌شتیاران بكه‌ین له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و خاپوور، هه‌رچه‌نده هه‌وڵ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و دهۆك بده‌ین هێشتا كه‌مه، ئێمه به خاوهنكارانمان ڕاگه‌یاند كه پشتگیریی ته‌واویان ده‌كه‌ین".
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئه‌رمان تۆپچو ئاماژه‌ی به ڕووداوی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كرد كه دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا له توركیا كوژرا، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "له‌باره‌ی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌وه، جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین، له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌ركۆمارمان، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ڕاگه‌یاندراویان بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری داد كۆبوونه‌وه و شتێك كه له‌و كۆبوونه‌وه و ڕاگه‌یاندراوانه هه‌بوون لێره‌ش دووباره‌مان كرده‌وه به‌وه‌ی لێپێچینه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌رچی پێویست بێت ده‌كرێت، جارێكی دیكه ڕایده‌گه‌یه‌نین خوا لێی خۆش بێت و په‌نا به‌خوا شتی وا ڕووناداته‌وه، په‌یوه‌ندی برایانه‌ی توركیا و هه‌رێم به‌وانه تێكناچێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان نابێت، ئێمه هه‌ر له دوای ئه‌وه‌ین كه په‌یوه‌ندی برایانه و دۆستانه به‌ره‌و پێش ببه‌ین".