Sarmand Hameed
29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، میخائیل بۆگدانۆڤ کرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارێکدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ کران.
بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سڵاوی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکوەزیرانی رووسیای بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیاند و بانگھێشتنامەی فەرمیشی پێشکەشکرد بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەدنی نێودەوڵەتی ئابووری سانت پێترسبۆرگ.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی ئارامبوونی دۆخی عێراق و سووریا و هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا.