Heman Hussein Yaseen
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، خوان خۆسێ ئیسکۆبار کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسپانیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە باڵیۆزی ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بارزگانییەکان و ھاندانی وەبەرھێنانی ئیسپانی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە ھەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات و ئاسانکاری پێویست پێشکەش بە وەبەرھێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکات.