Muhammet Ali Kemal
06 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
پەکین - AA
سوپای رزگاریی گەلی چین PLA، ئاشکرای کرد لە رێگەی پەرەپێدانی مۆدێلێکی نوێی مووشەکی بالیستیی دی ئێف (دۆنگفێنگ)- 31AGیەوە، ئاستی ''رێگرییکاریی ستراتیجیی'' بەرزکردووەتەوە.
بە پێی هەواڵێکی PLA دەیلی، چین لە رێگەی پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕی DF-31A و بەرهەمێهێنانی مۆدێلێکی نوێی مووشەکەکە، بە ناوی DF-31AG کە بە هۆی ئاستی بەرزی گواستنەوە و فرە ئەرکییەوە، هێزیی مووشەکیی رێگرییکاریی سوپای وڵاتەکەی بەرزکردووەتەوە.
بەرپرسانی سوپا، ئاماژەیان بەوەکرد ئەو مووشەکە نوێیەی کە بە سووتەمەی قورس کاردەکات و توانای گواستنەوەی هەیە، ''سیمبولی پێگەی نێودەوڵەتیی چین و هێزی بەرگریی ئەو وڵاتەیە''.
هاوکات راوێژکاری مووشەکە بالیستییەکانی سوپای رزگاریی گەلی چین، یانگ چنجون ئاماژەی بەوەکردووە دوای ئامادەکارییەکی کورتخایەن، مووشەکەکە دەتوانرێت لە زۆر شوێنەوە بتەقێنرێت و رایگەیاند ''ئەو مووشەکە بالیستییە نوێیە کە توانای پێکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی هەیە، توانای رێگرییکاریی ستراتیجیی و هێزی هێرشبردنی سوپای بەرزکردەوە''.
سوپای چین خاوەنی سێ جۆر مووشەکە کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوەکییان هەیە، ئەوانیش بریتین لە هەریەک لە DF-31A و DF-31AG کە بە سووتەمەنی قورس کاردەکەن و مووشەکی DF-5B کە بە سووتەمەنی شل کاردەکات. هەریەک لەو مووشەکانە کاتێک لە زەوییەوە دەتەقێنرێن، لانیکەم ٥ هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر دەبڕن.