Ramal Abdullah Mahmood
06 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
پەکین – AA
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، دوای بڕیاری سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، نەرمی بنوێنن.
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی و وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، ری یۆنگ-هۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە مانێلای پایتەختی فلیپین، کۆبوونەوە.
ڤانگ یی هۆشداری دایە کۆریای باکوور کە دژ بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش نەوەستێتەوە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کرد نەرمی بنوێنن.
ڤانگ یی باسی لە گرنگی خۆ بەدوورگرتن لەو کارانە کرد کە دەبنە هۆی قوڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور لە ناوچەکە و بە پێویستیشی زانی لایەنەکان بگەنە بڕیاری بەرپرسانە لە پێناو ئاشتی ناوچەیی و بەرژوەندی گەلان.