نیویۆرك
بان کی مون راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا راگەیاند و داوای دادگەییکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کارەی کرد.
بان کی مون سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا لە ٢١ی مانگی رابردوو، بۆ رای گشتی بڵاو کردەوە.
مون لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی راپۆرتەکەی کرد و گوتی "بەگوێرەی ئەنجامی راپۆرتەکەمان، لە رۆژھەلاتی غوتە لە سوریا لە ھێرشێکدا چەکی کیمیایی بەکارھێنراوە، کە بەداخەوە بەھۆیەوە زۆر کەسی مەدەنی و مندال گیانیان لەدەست دا".
ھەروەھا سەرکۆنەی بەکارھێنانی چەکی کیمیای کرد و گوتی، بەکارھێانی چەکی کیمایی تاوانی جەنگە و کۆمەلگەی نێودەوڵەتی مافی ھەیە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قۆڵبەست و دادگەیی بکا.
بان کی مون لە کۆتاییدا جەختی لەوە کرد پێویستە ھەموولا دەرک بە مەترسیی ئەو چەکە بکەن و بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی ھەوڵ بدەن جارێکیتر ھێرشی لەو جۆرە ئەنجام نەدرێ.