گه‌رمیان
محمد عه‌بدوڵڵا ئه‌فسه‌ر له هیزه‌كانی فریاكه‌وتن به ئاژانسی ئانادۆلو ی راگه‌یاند", كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ڤاڵ محمود سه‌نگاوی به یاوهروی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانده سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگیان له سنوری قه‌زای خانه‌قین كرد، له رێگادا بۆمبێكی چێنراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیاندا ته‌قییه‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره گوتیشی: "ته‌قینه‌وه‌كه جگه له‌زیانی مادی زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه."
محمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) هه‌رچه‌نده هیچ پۆستێكی حكومی نیه به‌ڵام له ئێستادا به‌بریارێك راسپێردراوه بۆ سه‌رپه‌ره‌شتی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌میحوه‌ری سنوری خانه‌قین تا مه‌خمور.