Hemn Baban
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
بازیانی ده‌ڵێت ئه‌مریكا سنوور بۆ قاسم سلێمانی و جوڵانه‌وه‌كانی له عێراق و به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه داده‌نێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئایندهی كورد و سوننه له عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێت له رۆشنایی ئه‌و هاوكێشانه‌ی كه هه‌ن؟
محه‌مه‌د بازیانی: "بیرۆكه‌ی پارچه پارچه‌كردنی عێراق ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر كردووه، گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌یه كورد و سوننه ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت، عه‌ره‌بی شیعه‌ش ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت، ئه‌و كات به بۆچوونی من بهسهقامیگیری بژیین ئه‌گه‌ر وڵاتانی زلهێز وازمان لێ بهێنن. بۆیه له كوڕبهندێك كه به‌مدواییانه له ئیستانبول گیرا و ئێمه به‌شدارییمان كرد باسمان له‌وه كرد كه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یه كیانێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه حكوومه‌تێكی باش حوكمی بكات نه‌وه‌ك حوكمه‌تێكی حزبی بێت. سوننه‌كانیش ئاوا كێشه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا عێراقی یه‌كگرتوو نییه، ئێران ته‌حه‌كوم به عێراق ده‌كات، قاسم سلێمانی ته‌حه‌كوم به عێراق ده‌كات، ته‌نانه‌ت به حكوومه‌ت و له‌شكری عێراقیش، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا باس له چاوخشاندنه‌وه به نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات، ئایا ئه‌م هیلاله شیعییه ته‌واو ده‌بێت یان نا؟، ئایا ئه‌مریكا و ئێران رێكنه‌كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی خێر و بێری ناوچه‌كه بۆ خۆیان دابه‌ش بكه‌ن، مه‌سه‌له‌كه به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ئێستا توركیاش كراوه‌ته ئامانج، ئێستا ئه‌مریكا مه‌سه‌له‌ی له دادگه گوایه سكاڵا تۆماركراوه و ئه‌مه‌ی گه‌وره كردووه، به‌ڵام ئیتر هیچ وه‌كو پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كان ناكرێت، توركیاش وه‌كو پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان نه‌كرد، له سێ شوێنی ده‌ستووری عێراقدا باسی فیدڕاڵییه‌ت ده‌كرێت، میلله‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه چۆن پێكه‌وه ده‌ژیین و چۆن به‌ربه‌ست بن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێت، ئه‌مانه ده‌بێت زیاتر باسی لێوه‌بكه‌ین".
ئاژانسی ئانادۆڵو: به‌غدا هێشتا به‌ته‌واوی ئاماده‌ی پێشوازیكردن نییه له شاندی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی چی ده‌كرێت له ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند؟
محه‌مه‌د بازیانی: "به‌م قۆناغه‌ی ئێستا كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا زۆر زه‌ره‌ر ده‌كات، چونكه وا پێده‌چێت ململانێیه‌كی شیعی – شیعی رووبدات له‌نێوان مالیكی و عه‌بادیدا، عه‌بادی دوو وه‌ره‌قه‌ی قورسی گرتووه‌ته ده‌ست، یه‌كێكیان دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵییه كه خه‌ڵكێكی زۆر گه‌وره تێوه‌گلاون، جێگرانی سه‌رۆك كۆماری عێراق نوجێفی و مالیكی تێدایه به‌پێی زانیارییه‌كانی عێراق، ئه‌مه‌ش وه‌ره‌قه‌یه‌كی زۆر زه‌حمه‌ت و قورسه كه عه‌بادی بتوانێت زاڵ ببێت به‌سه‌ریدا، هه‌روه‌ها وه‌ره‌قه‌ی دووه‌م كه به‌ده‌ستی عهبادییهوهیه ئه‌وه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و رێگه‌نه‌دا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و بۆیان نه‌بێت ده‌نگ بده‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ململانێی شیعه- شیعه هه‌بێت، كه پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مریكاش كاری له‌سه‌ر بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر كورد به‌م حاڵه‌وه بچێته نێو وتوێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا زه‌ره‌ر ده‌كات، چونكه یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد نێو ماڵی خۆی رێكبخات و به‌رنامه و ستراتیژی روونی هه‌بێت و خزمه‌تی هاووڵاتی بكات و حزبه‌كان بۆ یه‌كتر سازش بكه‌ن، هه‌روه‌ها دوو مانگ خۆمان بگرین و ئه‌گه‌ر قه‌رزیش بكرێت تا مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو كه هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌و كات هه‌ردوو لا پێویستییان به كورد ده‌بێت و كارتی به‌هێزمان به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت.
خاڵێكی دیكه‌ی به‌هێز هه‌یه، كۆمه‌ڵێك شتی وه‌كو ده‌روازه سنوورییه‌كان كه پێش 2003 به‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو. ئه‌مه به‌پێی ده‌ستووری عێراقیش له‌لای هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه. ده‌ستوور ماف به‌ئێمه ده‌دات ئه‌و ده‌روازه سنوورییانه كه پێشتر به‌ده‌ستی ئێمه‌وه بووه له‌ده‌ستماندا بمێنێته‌وه. بۆیه نابێت ئێمه خۆمان به‌لاواز نیشان بده‌ین، ده‌بێت حكوومه‌ت خه‌می ئه‌وه‌ی بێت ژیان و بژێوی بۆ خه‌ڵك دابین بكات، نابێت لێدوانی ئه‌وتۆ بده‌ن له چه‌شنی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر تا دوو مانگی تر مووچه‌مان پێ نه‌درا چی ئه‌كه‌ین و چی ئه‌كه‌ین، نابێت خۆیان لاواز نیشان بده‌ن. ئێمه ئێستا له‌لایه‌ك زهعیفین و له‌لایه‌كی دیكه‌ش زه‌عیف نیین، ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه‌مان نه‌داوه كه رۆژێكی وا دێت خۆمان خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، به‌تایبه‌ت له دابینكردنی مووچه، به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن زۆر شتییان هه‌یه له‌كاتێكدا كه هاتن شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، بۆیه پێویسته به‌شێك له شته‌كانی خۆیان بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی تا مانگی یه‌ك به‌ڕێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به لاوازی نه‌چینه نێو گفتوگۆكان و هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: باس له گۆڕانكاریی له ناوچه‌كه ده‌كرێت، پێشبینی چییە بۆ ئێران؟
محه‌مه‌د بازیانی: "من پێشبینی گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره ناكه‌م له ئێران‌دا، چونكه ئێران خزمه‌تێكی زۆری ئه‌مریكای كردووه، ئێران بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی چه‌كێكی زۆری ئه‌مریكا بفرۆشرێت به سعوودیه و ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو، بوونی له عێراق به به‌رچاوی ئه‌مریكاوه وایكردووه به به‌رچاوی خۆمانه‌وه نه‌وته‌كه‌مان ببرێت و ئێمه‌ش خه‌ریكی ململانێ و ناكۆكییه‌كانی خۆمانین، سوننه له‌گه‌ڵ شیعه و هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ كورد، ته‌نانه‌ت پێده‌چێت چاوییان له خێر و بێری ئێرانیش بێت، ئه‌گه‌ر ئیشیان پێی نه‌مێنێت ئه‌وا كێشه ده‌خه‌نه نێو ئێرانیشه‌وه.
من به ئێرانی و توركهكانیشم گوتووه كه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ یه‌ك رێكبكه‌ون و ته‌بابن ئه‌وا كێشه‌ی سوننه و شیعه نامێنێت و خێر و بێری ناوچه‌كه بۆ زلهێزه‌كانیش ناچێت و ده‌توانین پێكه‌وه وڵاته‌كانمان به‌ره‌و پێش ببه‌ین، به‌ڵام وا پێده‌چێت ئه‌وان هه‌ردوو لا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌لاوه گرنگتر بێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م ئیحتیمالێكی زۆر هه‌یه كۆمه‌ڵێك پارچه پارچه هه‌بێت، حوسییه‌كان له‌یه‌مه‌ن كۆنتڕۆڵیان كه‌م بێته‌وه، ئێرانییه‌كان به ئاسانی نه‌توانن جوڵه له ناوچه‌ی كه‌ركووك و ئه‌وانه بكه‌ن و قاسم سلێمانی به ئاسانی نه‌توانێت بسوڕێته‌وه، كوردیش بارودۆخی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، هه‌روه‌ها گرووپێكی تر له چه‌شنی داعش وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌ی دووزخورماتوو هه‌یه بێته مه‌یدانه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خێر و بێری ناوچه‌كه زیاتر ببرێت، ئه‌مانه هه‌مووی له ئارادایه ئه‌گه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر مامه‌ڵه‌ی باشتر له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت توركیا، ئێمه به‌كه‌سانی زۆر نزیك له داڕشتنی بڕیاری سیاسیی له توركیا ئه‌م قسانه‌مان گوتووه كه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له سیاسه‌تیان له به‌رامبه‌ر به كورد روونه‌دات ئه‌وا زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌و ته‌شه‌نوجه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌كه‌ن. بۆ نموونه لە پرسی ریفراندۆمى هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به توركیا دایان به نموونه نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا بچێت به‌دی نه‌هات، هاوكات ئێستا قایمقامێكیان له شنگال داناوه كه په‌كه‌كه‌یه له‌كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق ده‌یگوت په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه نامێینێت، بۆیه فێڵێكی ئێران بوو له توركیا كران".
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئێران؟
محه‌مه‌د بازیانی: "باوه‌ڕناكه‌م ئه‌مریكا جیددی بێت له‌وه‌ی نینۆكی ئێران له ناوچه‌كه كورت بكاته‌وه، به‌ڵام ئێران تووشی غرور بووه له ئێستادا كه‌ده‌ڵێن چوار پایته‌ختیان به‌ده‌سته‌وه‌یه له ناوچه‌كه، بۆیه ره‌نگه ئه‌مریكا كار بكات له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڵام پێشبینی ناكه‌م به‌منزیكانه دوژمنایه‌تی زۆر گه‌وره له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران رووبدات، چونكه ئه‌مریكا و ئێران ژێر به ژێر رێككه‌وتنییان هه‌یه و له ستراتیژیش یه‌كن، ئه‌وه‌شی ئامانجه توركیایه، توركیا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئامانجه، ئه‌وه‌شی تێگه‌یشتووم ئێستا جه‌هه‌په داوای هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته ده‌كات و مه‌وقیفی حكوومه‌تی ئێستا لاوازه و ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان چاوخشاندنه‌وه به خۆیدا نه‌كاته‌وه ره‌نگه كورسییه‌كه‌ی ئه‌ویش بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: ترامپ سه‌ردانی كه‌نداوی كرد و چووه سعودییه‌ش، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركیا هێشتا په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا زۆر باش نییه، ئه‌مه بۆچی؟
محه‌مه‌د بازیانی: "توركیا به‌تایبه‌ت دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ئه‌و ستراتیژه‌ی كه بۆ ساڵی 2023 دایانڕشتبوو هیوا و ئاواتێك بوو بۆ وڵاتان و هاووڵاتییانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت موسڵمانان كه نموونه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ چاكسازی و گه‌شه‌پێدانی هه‌موو بواره‌كان، هەر لە ئه‌و كرانه‌وه‌ی كردی بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد و تا دەگاتە ئه‌و كرانه‌وه‌ی كردی بۆ سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر. له توركیا سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی، ئێرانی، عیبری، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مانه هه‌ن، به‌ڵام هی كوردی نییه بزانن كه كورد چی ده‌وێت؟، كورد هیچی ناوێت مافی خۆی نه‌بێت، كورد هه‌میشه برا بووه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورك، كورد زوڵملێكراو بووه هه‌میشه، بۆیه ده‌بێت توركیا زۆر ئاگای له‌خۆی بێت، چونكه كراوه‌ته ئامانج. ئه‌گه‌ر كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره بۆ كورد له توركیا بكرێت شتێكی زۆر باش ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چییمان ده‌وێت".