سياسەت, عێراق

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا مشتومڕ لە نێوان پەرلەمانتار مژدە مەحمود و سەرۆکی پەرلەمان درووستبوو

لە کاتی دانیشتنی ئاسایی ژمارەی ٩ی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، مشتومڕ لە نێوان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، مژدە مەحمود و سەرۆکی پەرلەمان درووستبوو.

28.10.2020 - نوێکردنەوە : 30.10.2020
لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا مشتومڕ لە نێوان پەرلەمانتار مژدە مەحمود و سەرۆکی پەرلەمان درووستبوو

Arbil

ھەولێر - AA

لە کاتی دانیشتنی ئاسایی ژمارە ٩ی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، مشتومڕ لە نێوان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، مژدە مەحمود و سەرۆکی پەرلەمان درووستبوو.

لە دانیشتنەکەدا کە گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو و پرساندنی وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وەزیری دارایی کرا، لەو کاتەی کە مژدە مەحمود داوای خاڵی پەیڕەوی لە سەرۆکی پەرلەمان کرد، لە کاتی قسەکردنیدا سەرۆکی پەرلەمان گوتەکانی بە ناپەیڕەوی وەرگرت و قسەکانی پێ بڕی. بەمەش مشتومڕ دروست دەبێت و مژدە مەحمود رەخنە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەگرێت.

لەو گرتە ڤیدیۆیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و بە مۆبایلی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، کازم فاروق وێنەگیراوە، دەردەکەوێ کە مژە مەحمود رەخنە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەگرێت و دەڵێت "بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان قسەم ماوە، مەعقولە من لە پەرلەمانی کوردستان نەتوانم قسە بکەم؟ کابرا لە پەرلەمانی تورکیا دەتوانێ قسە بکات. بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان تکایە بھێڵە قسەکانم تەواو بکەم".

رۆژی ٣٠ ئەیلول سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان نووسراوی پرساندنی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کرد کە پێشتر لەلایەن ٢٣ پەرلەمانتاری کوردستان واژۆی لەسەر کرابوو، دواتر لەرۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم جێگری سەرۆکی پەرلەمان ھێمن ھەورامی رایگەیاند وەڵامی حکوومەتیان بەدەست گەیشتووە و وەڵامەکەی حکوومەت و پرساندنەکەش خرایە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستانەوە.

لە دانیشتنەکەدا، دوای خوێندنەوەی راپۆرتی پرساندنی حکوومەت و وەڵامەکانی ھەریەک لە سەرۆکی حکوومەت، جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دارایی، بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار وەڵامەکانی ئەنجوومەنی وەزیران قبوڵکرا و کۆتایی بە دانیشتنە ھێنرا و دانیشتنی لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەت کە داواکاری ئەو پەرلەمانتارانەبوو کە پرساندنەکەیان پێشکەش کردبوو، ئەنجام نەدرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın