Rewa Mahmood Hasan
17 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2020
سلێمانی - AA
بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی رەشنووسی پرۆژەی لامەرکەزیەتی ئیداری و دارایی کە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەنیازە پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بکات، ئەمرۆ ١٧ی ئایار لیژنەی ئامادەکردنی پرۆژەکە بەمیوانداری بەڕێوەبەری کۆمەڵگای مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەرۆ لە بینای ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستی پێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا راوێژ و پرسیار لە میوانەکان دەکرێت سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی ئێستا و پێشووتری ئەو بەڕێوبەرایەتیانە و پێشنیازەکانیان بۆ باشترکردن و پێدانی دەسەڵاتی زیاتر.
ئەمە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگایە کە لەبارەی لامەرکەزیەتی ئیداری و دارایی-ەوە ئەنجام دەدرێت و پێشتر لەگەڵ پارێزگارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و بەڕێوەبەری ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و بەڕێوبەرە گشتییەکاندا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا بوو.