ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په كه‌ماڵ كڵچدارئۆغڵو گوتی: "ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كان دابنرێت خۆشحاڵ ده‌بین و له‌ژێر سێبه‌ری چه‌ك ئاشتی نایەتە ئاراوه".
كڵچدارئۆغڵو له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و له‌باره‌ی كۆچی دوایی یاشار كه‌مال گوتی: "یاشار كه‌مال یه‌كێكه له پیاوه هه‌ره گه‌وره‌كانی ئهدهبیاتهكهمان. خه‌مبارین و سه‌ره‌خۆشی له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. ئه‌و داستانی گه‌ڕانده‌وه نێو ئه‌ده‌بیات. بێجگه له‌و كه‌س نه‌بوو كه به‌جوانترین شێوه باسی شاری ئادانا و شارۆچكه‌ی چوكورۆڤا بكات. سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م".
له‌پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه حكوومه‌ت و هه‌ده‌په روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دا، ههڵسانگاندنتان له‌باره‌ی بانگه‌وازی دانانی چه‌ك چییه؟ كڵچدارئۆغڵو له وه‌ڵامدا گوتی: "روونكردنه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوولا كرا. ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كان دابنرێت خۆشحاڵ ده‌بین و له‌ژێر سێبه‌ری چه‌ك ئاشتی نایەته ئاراوه و گه‌وره‌ترین ئاواتمان ئه‌مه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێته دێ ئه‌وا زۆر شاد ده‌بین. ده‌مانگوت دایكان نه‌گرین، ئه‌گه‌ر ره‌وشێك دروست بكه‌ن كه دایكان فرمێسکیان نەرژێت ئه‌وا زۆر خۆشبه‌خت ده‌بین. ئێمه چه‌ندین جار رامانگه‌یاند كه كێشه‌كه به گرتنی رێوشوێنی پێویست چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئه‌م كێشانه به دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی چاره‌سه ده‌كرێت. هیوادارین چاره‌سه‌ر بێت".
له‌باره‌ی خاڵهكانهی داواکاری ئۆجەلان كڵچدارئۆغڵو گوتی: "له 10 خاڵهكه هیچ خاڵێك له‌باره‌ی داواكاریی پێویست و پێشنیازم نه‌بینی. ئه‌م خاڵانه كه باس له دیموكراسی، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كێتی، به‌یه‌كه‌وه ژیان داواكاری هاوبه‌شی گشتمانه".
له‌باره‌ی بانگه‌وازی ئۆجه‌لان له‌سالێ 2013 بۆ كشانه‌وه په‌كه‌كه ناوبراو گوتی: "له‌رۆژانی داهاتوودا ورده‌كارییه‌كان ده‌بینین. ئێستا بانگه‌وازێكی وا ده‌كرێت كه چه‌كه‌كان دابنرێت. هه‌ردوو لا دانانی چه‌كیان راگه‌یاند. ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت ئه‌وا دڵخۆش ده‌بین".