رامهڵڵا
لە ئەنجامی دەستڕێژی سەربازانی سوپای ئیسرائیل، لە شاری رامەڵڵای كەناری خۆرئاوا هاووڵاتییەكی فەڵەستینی كوژرا.
بەپێی زانیاری ئەو كەسانەی كە رووداوەكەیان بینیووە، لە شارۆچكەی كەفەر مالكی خۆرهەڵاتی شاری رامەڵڵا لە كەناری خۆرئاوا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەربازانی سوپای ئیسرائیل و گەنجانی فەڵەستیندا دروست بووە، كە تیایدا سەربازانی ئیسرائیل فیشەكی راستەقینە و گازی فرمێسكرێژیان بەكارهێنا، بەو هۆیەشەوە گەنجێكی فەڵەستینی تەمەن 22 ساڵ كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە.
لە كەناری خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی ئۆرشەلیم، هێزەكانی ئیسرائیل بە بیانووی جۆراوجۆر ناو بەناو هەڵدەكوتنە سەر ماڵان و هاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیر دەكەن.