Dlshad Saifaalddin Ahmed
27 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
سلێمانی ـ AA
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، فەرید ئەسەسەرد پێی وایە هەڵبژاردنی رۆژی یەكشەممەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان نەخشەیەكی سیاسی نوێ لە هەرێمی كوردستان دێنێتە كایەوە، ئاماژە بەوەش دەكات لە هەڵبژاردنەكەدا باشترین بژاردە ئەوەیە حزبێك بتوانێت زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت و بەتەنها حكوومەت پێكبهێنێت.
فەرید ئەسەسەرد لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم هەڵبژاردنە بۆ هەموو لایەنەكان هەڵبژاردنێكی گرنگ دەردەچێت و بۆچونیشم ئەوەیە كە نەخشەیەكی سیاسی تازە لە هەرێمی كوردستان دێتە ئاراوە، بەپێی ئەو نەخشەیەی دێتە ئاراوە رەنگە كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە هەرێم بێتەدی كە هیوادارین ئەو گۆڕانكارییانە لە قازانجی خەڵك بێت و لایەنەكانیش بتوانن پاش هەڵبژاردن جۆرێك لە سازان لەگەڵ یەكتر بنێنە دی و هەركێشەیەك بە هۆی ئەم هەڵبژاردنەوە دێتە پێش تێی پەڕێنن".
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، فەرید ئەسەسەرد گوتی: "ئاواتی هەموو لایەنێك ئەوەیە لە هەڵبژاردندا زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە حزبی یەكەم، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەگەر نەیانتوانی ئەوە بەدەستبهێنن ئەوە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی حكوومەتی ئیئتیلافی دوو حزب یان زیاتر، بژاردەی یەكەم و باشیش ئەوەیە كە حزبێك بتوانێت زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت و بەتەنها حكوومەت پێكبهێنێت، ئەگەر نەتواندرا ئەوكاتە ناچارە لەگەڵ حزبەكانی تر حكوومەتی ئیئتیلافی پێكبهێنێت".
فەرید ئەسەسەرد ئەوەشی گوت "لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا هیچ حزبێك نەیتوانیوە نیوەی زیاتری دەنگەكان بەدەستبهێنێت، بۆیە تا ئێستا هەر لە ئەزموونی حكوومەتە ئیئتیلافییەكانداین و نەگەیشتوینەتە ئاستی ئەوەی حزبێك بەتەنها حوكمی كوردستان بكات، بۆ ئەم هەڵبژاردنە نازانین دەمانگوێزێتەوە بۆ حوكمڕانی یەك حزب یان دەمانهێڵێتەوە لەسەردەمی حكوومەتی ئیئتیلافی".
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، فەرید ئەسەسەرد لە بارەی دۆخی ئێستا و داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان یەکێتی و پارتی لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەركۆماری عێراقەوە قسەی كرد و گوتی: "دەكرا ئەم بابەتە (پرسی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرکۆمار) زووتر چارەسەر بكرێت لە نێوان هەردوولا تا نەبێتە كێشە، ماوەی ساڵێكە پەیوەندییەكی زۆر باش لە نێوان مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی هەردوولا هەیە و چەندین كۆبوونەوەی یەك لەدوای یەك ئەنجامدرا هیچ كێشەیەك لەئارادا نەبوو، تەنانەت گەشتە شاندی هاوبەش و پڕۆژەی هاوبەشی هەردوولا، بەڵام پێم وایە لە هەندێك بواردا ئیدارەیەكی خراپ هەبوو بۆ بابەتی سەركۆمار و كاریگەری هەبوو لەسەر پەیوەندییەكانی هەردوولا و ئەو كێشانەی ئێستا دروستبووە، ئێستاش پێم وانییە بتوانین بەو پەلە پەلییە و سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی عێراق بگەین بە سازانێكی دیاریكراو، بەڵام هیوادارم ئەوە كاریگەری نەبێت بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن".
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد، ئەگەر پێشتر و لە میانی كۆبوونەوە و گفتوگۆكانی هەردوولا باس لە پرسی سەركۆمار بكرایە كێشەكان بەو شێوەیەی ئێستا نەدەبوو و گوتی: "پارتی زۆر درەنگ باسی لەو بابەتە كرد، سەركردەكانی ئێمە..
ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.