Ile-de-France
پاریس - AA
كۆمه‌ڵه‌ی هاوخه‌میی فه‌ڵه‌ستین له فه‌ڕه‌نسا، بەهۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌وه داوای كرد چالاكییه‌كانی "وه‌رزی ئیسرائیل له فه‌ڕه‌نسا" كه بڕیاره 5ی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ست پێبكات، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بۆ فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌كه له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ئیسرائیل له فه‌ڕه‌نسا و سه‌ردانی ناتانیاهو بۆ ئه‌و وڵاته، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه، ئیسرائیل 14ی ئایار له غه‌ززه خۆپیشانده‌ری بێچه‌كی كوشتووه و تیایدا هاتووە،"نه‌خێر بۆ سه‌ردانی تاوانباری جه‌نگ، بێنیامین ناتانیاهو. پێویسته چالاكییه‌كانی ئیسرائیل له فه‌ڕه‌نسا و رێوڕه‌سمی دەستپێکردنی به به‌شداریی ناتانیاهو، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه."
دوێنێش سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فیلیپ ئەو سه‌ردانەی هه‌ڵوه‌شانده‌وه کە بڕیاربوو لەم مانگەدا بۆ ئیسرائیل ئەنجامی بدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن