هه‌ولێر
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان، باس له دواگۆڕانكارییه‌كانی نێو حزبه‌كه‌ی ده‌كات پاش كۆنگره‌ی سێیه‌م و هه‌روه‌ها پێی وایه كورد له توركیا له رێگه‌ی دهنگدانهوە مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت نەک به شه‌ڕ.
رۆژی پێنج شه‌ممه دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ جاری سێیه‌م ئه‌مڕۆ عه‌لی باپیر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند "چه‌ند گۆڕانكارییه‌كمان كرد له‌وانه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیمان ده‌ستكاری كرد ئه‌نجوومه‌نی سیاسی، ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌وازی و ئه‌نجوومه‌نی دامهزێنهران و ئه‌نجوومه‌نی چاودێریمان دانا و گۆڕانكاریه‌كی تر ئه‌وه‌یه چه‌ند ناوه‌ندێكمان دیاری كرد ناوه‌ندی ده‌زگای ناوچه جێناكۆكه‌كانه".
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی كاری بانگخوازی له كاری سیاسی، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، عه‌لی باپیر گوتی: "كاری بانگخوازی كاری سیاسیه من ناڵێم ناشهرعهیه به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كاری سیاسی له كاری بانگخوازی جیا بكه‌ینه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌واز و به‌ڕێوه‌بردنمان هه‌بێت، كه فراوانترین ئه‌نجوومه‌نه 24 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری زیاتر له‌سه‌ر وشیاریی خه‌ڵك بكه‌ین، ده‌مانه‌وێ له واقیعی ئه‌مڕۆدا بژین. پێمان وایه كاری سیاسی له‌گه‌ڵ بانگه‌واز دووتی پێكه‌وه تێههڵكێشن له ئیسلامیشدا كاتێ ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك زیاتر له خودا و ئایینی خودا نزیك بكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی به ئانادۆڵو رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ مه‌زڵومییه‌تی كوردین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پێگه و ده‌نگ و ره‌نگی كورد له توركیا باشتر بێت، ئه‌و مافانه‌ی هه‌یه‌تی له رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌ده‌ستی بهێنێت، باشتره تا بهشهڕه تفه‌نگ كه له‌رابردوودا خوێنی كورد و توركیش رژاوه".
ناوبراو گوتیشی "پێمان وایه له باكوووری كوردستان كورد و تورك به‌دیلی تریان نییه له ئاشتی و لێكتێگه‌یشتن زیاتر، دیاره خه‌ڵكی ئه‌وێش خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن، زیاتر ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه كورد مافی خۆیه‌تی له باكووری كوردستان و به‌شه‌كانی تر به ماف و ئاواته‌كانی خۆی بگات".
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئاشكرای كرد كه12 سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌یان نزیكه‌ی پێنجیان له مه‌كته‌بی سیاسی پێشوو و سه‌ركردایه‌تی كشاونه‌ته‌وه‌و خۆیان كاندیدا نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی براو خوشكی تریش بێنه شوێنیان خۆیان كاندیدا بكه‌ن.
عه‌لی باپیر گوتیشی "هه‌ڵبه‌ت من پێداگیریم كرد كه خۆیان كاندیدا بكه‌ن به‌ڵام خۆیان نەپاڵاوت".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد "گۆڕانكارییه‌كی دیکە سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی داهاتوو ده‌بێت، به هه‌ڵبژاردن بێت ده‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره گۆڕانكاری له لۆگۆی كۆمه‌ڵیش چونكه لافیته و پۆسته‌راتی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌وتنه ژێر پێی خه‌ڵك ئه‌مه‌ش جوان نییه و گوناحه هه‌روه‌ها گۆڕانكاریش له چۆنیه‌تی وه‌رگرتن له پۆستی حكوومی و گرنگیدان به ناوچه‌ی بادینان كراوه".
سه‌باره‌ت پێگه‌ی ژنان له حزبه‌كه‌یدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند "رێژه‌ی 10% بۆ خوشكان په‌سه‌ند كراوه. له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشتر 3% بوو هه‌روه‌ها 25% كۆتایی ژنانیش بۆ سه‌رجه‌م ئورگانهكان په‌سه‌ند كراوه، له كۆنگره‌ی سێیه‌میش چوار خوشك چوونه سه‌ركردایه‌تی سیانیان به‌مافی خۆیان ده‌رچوون".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له ئایاری 2001دا دامه‌زراوه، تا ئێستا سێ گۆنگره‌ی به‌ستووه. دواكۆنگرهیان، له 30.5.2015 له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد سێ رۆژی خایاند. له كۆنگره‌ی سێیه‌م بۆ جارێكی تر عه‌لی باپیر به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرایه‌وه وه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵ.
سه‌باره‌ت به خۆكاندیداكردنهوهی گوتی "له كۆنگره‌ی دووه‌م و سێیه‌میش جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه، كه پێویسته ئه‌ركی ئه‌میری بخرێته سه‌ر شانی كه‌سێكی تر به‌ڵام دیاره براده‌رانی كۆنگره نه‌یانهێشت ئه‌وان جه‌ختیان كرده‌وه، ده‌بێ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بگرمه‌وه ئه‌ستۆ".
له‌سه‌ر رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به‌داعش ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی قسه‌ی كرد و گوتی "داعش به خه‌ڵكێكی لاده‌ر ناو ده‌به‌ین، ئیسلام بۆ پێكه‌وەژیان و ئاشتی هاتووه به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ كه‌س هه‌ڵناكه‌ن پێش هه‌مووشتێك دژی ئیسلامن، ئه‌گه‌ر بگوترێت ئه‌وان لاده‌ر و تیرۆریست و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون هه‌مووی راستن به‌ڵام ئێمه زاراوه‌ی خۆمان به‌كار دێنین، ئه‌گه‌ر له تیرۆریست به‌هێزتر بێت ئه‌وه به‌كاری دێنین".
سه‌باره‌ت به داهاتی كۆنگره و خه‌رجییه‌كانی كه سێ رۆژی خایاند له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌لی باپیر گوتی: "له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خێرخواز هاوكاری كراوین، سوپاسیان ده‌كه‌ین ئێمه نه‌ك بۆ كۆنگره بۆ كاری تری سیاسیش ئه‌گه‌ر هاوكارمان نه‌بێت، كاره‌كانمان به باشی نه‌ده‌ڕۆیشت به‌ڕێوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی بهوشكرد "یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی نوێ كۆده‌بێته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌ش قسه له‌سه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌کانی سیاسی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، عه‌لی باپیر گوتی: "ئێمه بڕیارمان داوه به‌بێ جیاوازی فیكری ده‌بێت په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئیسلامیه‌كانیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش زیاتر په‌یوه‌ندیمان باشتربێت تا ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یوه‌ندی و هاتووچۆمان هه‌یه هیوادارین له‌گه‌ڵ برایانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش هه‌مان په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، هیوادارین رۆژ به‌رۆژ په‌یوه‌ندی و هاوكاریمان له‌گه‌ڵ ته‌وژمی ئیسلامی هه‌بێت".
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، باسی له‌وه‌شكرد له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی له كۆنگره هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی باشمان كردوه كورد مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆبێت، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه "دیپلۆماسی باش و هێزی نیشتمانیمان هه‌بێ په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان و نه‌هێشتنی ناعه‌داڵه‌تی كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وكاته ده‌كرێت باسی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین، ئه‌مه واقیعهكهیهتی".
سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستوور و دانانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی زیاد له جارێك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه "ئه‌و پرسه ده‌بێ له په‌رله‌مان یه‌كلایی بكرێته‌وه".
ناوبراو گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌بێ بارزانی بارودۆخی كوردستان تێكبچێت، من له‌گه‌ڵیدام دابنرێته‌وه به‌ڵام ده‌بێت پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌روه‌ها ده‌ستووریش له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه".
قه‌رز وه‌رگرتنیش یه‌كێك بوو له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارنه ئه‌میری كۆمه‌ڵی قسه‌ی له‌سه‌ركرد و گوتی: "دیاره حكوومه‌تی هه‌رێم كه ده‌یه‌وێت به یاسا قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت، ئێمه به‌پێی بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام قسه ده‌كه‌ین، بێگومان قه‌رزێك ریبا و سووی بچێته سه‌ر حه‌رامه به‌ڵام له حاڵه‌تی پێویست ئه‌گه‌ر ده‌زانین ئه‌و قه‌رزه له مه‌ینه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری ده‌ربازیان ده‌كات ئه‌وه شتێكی تر وه‌كو چۆن خودا گۆشتنی ئاژه‌ڵه حه‌رامكراوه‌كانی له‌كاتی ته‌نگانه‌دا حه‌ڵاڵ كردوه بۆ خواردن به‌مه‌رجێك ئه‌و مرۆڤه له مردن رزگار بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ ده‌ست نه‌كه‌وێت بیخوات".
news_share_descriptionsubscription_contact

