Haydar Hadi,Ramal Abdullah Mahmood
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
به‌غدا – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه و به پێویستی زانی هه‌نگاوه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا عه‌بادی رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واوبوون و ناگه‌ڕێینه‌وه دواوه. بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا نییه. ده‌بێ هه‌نگاوه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدایه".
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كۆگایه‌كی سندوقی ده‌نگه‌كان سه‌رۆكی په‌رله‌مان عێراق سه‌لیم جبوری و جێگری سهركۆمار ئه‌یاد عه‌لاوی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره ئهنجامدانهوهیان كرد.