Zana Natık Kerem
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
نەینەوا ـ AA
شارەزایانی بواری سەربازی عێراق وا پێشبینی دەكەن كە شەڕەكانی داهاتووی هێزەكانی عێراق دژبە داعش لە رۆژئاوای مووسڵ بەبەراورد لەگەڵ رۆژهەڵاتی شارەكە زۆر قورستر بن لەبەر ئەوەی رۆژئاوای شارەكە لە رووی رووبەرەوە بچووكە و ژمارەی دانیشتوانەكەشی زۆرە.
سەرباری ئەوەی کە رۆژئاوای مووسڵ دانیشتوانەكەی بەبەشی راستیش ناوی دەبن بە بەراورد لەگەڵ رۆژهەڵاتی شارەكە لە رووی رووبەرەوە زۆر بچووكە لەوەی لە كۆی رووبەری بەشەكە بەرێژەی٤٠ لە سەدای شارەکە تێناپەڕێت بەڵام ژمارەی دانیشتوانەكەی زۆرە كە یەک ملیۆن كەس دەبن.
ــ شەڕی شەقام و كۆڵان بەكۆڵان
لە شاری مووسڵ ١٨٣ گەڕەك هەن كە ٩٩یان دەكەونە رۆژئاوای شارەكە، بەڵام شێوەی خانووەكان لە رۆژئاوای مووسڵ كۆنن و تەنانەنت كۆڵان و شەقەكانی بۆ بیستەكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێنەوە.
لەگەڵ كۆنی خانوو و شەقامەكانی رۆژئاوای مووسڵ، هێزەكانی عێراق كاتێك دەچنە ناوییەوە ناچارن شەڕی قورسی شەقام و كۆڵان بەكۆڵان دژی داعش بكەن لەو كاتەی هێزەكانی عێراق چەكی قورس لە شەڕەكان بەكار دەهێنن زیاتر زیان بەر هاووڵاتییانی مەدەنی دەكەوێت لەوانەیە بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەكانی سوپای عێراق ژمارەیەكی زۆری باڵەخانە و خاتووەكان بەسەر هاووڵاتییانی مەدەنییدا بڕووخێت بۆیە لەو حاڵەتەدا هێزەكانی عێراق و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ناچارن مووشەكی گەرمایی و زیرەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكار بهێنن.
هەروەها گەڕەكەكانی رۆژئاوای مووسڵ زۆر تەسكن و ئەستەمە تانك و زرێپۆشەكان بتوانن بچنە ناو ئەو گەڕەكانەوە بەتایبەتیش كە داعش بەهێرشی پێچەوانە شارەزایە و بەئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو خۆكوژ و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی و لە تونێلەكانەوە لە پشتەوە هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی عێراق و بە شەویش بەمووشەكی كاتیۆشا و هاوەن شوێنی هێزەكانی عێراق بۆردومان دەكات.
ئەوەی داعش لە شەڕەكانی رۆژهەڵاتی مووسڵ پەنای بۆ بردبووە شەڕی شەقام و كۆڵان بەكۆڵان بوو كە بەهۆیەوە ماوەی شەڕەكان درێژ بوونەتەوە و زیانی زۆری گیانی و ماددیشی لێكەوتەوە.
ــ هێزی داعش
رۆژئاوای مووسڵ گرنگییەكی تایبەت و گەورەی هەیە بەو پێیەی كۆمەڵێك دامەزراوەی گرنگی حكوومی لێیە لەوانە، باڵەخانەی دیوانی پارێزگای نەینەوا كە دەكەوێتە شەقامی كۆماری ناوەڕاستی مووسڵ، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ كە لە نزیك گەڕەكی تەیەڕانە، سەربازگەی غزلانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی مووسڵ لە ناوەڕاست لەگەڵ كۆمەڵگەی حكوومی كە سەرۆكایەتی دادی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دامەزراوەی راگەیاندنی لەخۆ دەگرێت كە بە سەمای مووسڵ ناسراوە.
بەگوتەی شارەزایان، داعش ناوەندەكانی سەركردایەتی خۆی لە رۆژئاوای مووسڵ داناوە، سەرباری ئەوەی کە زیاتر سەركردە و چەكدارە لێهاتووەكانی رێكخراوەكە لە رۆژئاوای شارەكەدان بەتایبەتیش سەركردە و چەكدارە بیانییەكان بۆیە شەڕەكانی رۆژئاوای مووسڵ بەبەراورد لەگەڵ رۆژهەڵاتی شارەكە زیاتر قورستر دەبن.
ــ دوژواری و نەهەماهەتییەكانی دانیشتوان
بەپێی سەرچاوەكان، دانیشتوانی رۆژئاوای مووسڵ كە ژمارەیان یەك ملیۆن كەس دەبێت و لەنێویاندا، ٣٥٠ هەزار منداڵ هەیە بەهۆی نەبوونی پێداویستییەكانی ژیانی رۆژانەیان تا دێت رەوشی مرۆییان بەرەو خراپی و دژواری دەڕوات بەتایبەتیش ئێستا ئەوان بەدەست كەمی، خۆراك، ئاو و دەرمان دەناڵێنن و لە پاڵ ئەودا، هیچ رێرەوێكی ئارام بۆ هەڵاتنی دانیشتوانی رۆژئاوای شارەكە نییە.
هەرچەندە لایەنەكانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی داوایان لە هێزەكانی عێراق كردووە كە رێرەوی ئارام بۆ هەڵاتنی و رزگاركردنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە رۆژئاوای مووسڵ بكەنەوە بەڵام هەر كەسێك هەوڵی هەڵاتنی لە رۆژئاوای مووسڵ بدات ئەوە داعش دەستبەجێ دەیكوژێت.
لە ١٩ی ئەم مانگە سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، حەیدەر عەبادی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵی راگەیاند.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، ٦٠ هەزار کەس لە هێزەكانی عێراق بەشدارن و پشتیوانی ئاسمانیش لەلایەن فڕۆكەكانی جەنگی عێراق و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دابین كراوە.