Heman Hussein Yaseen
22 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
بە مەبەستی درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی پێشوو کە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجامی دابوون بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیار دراوە سێشەممە، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکات.
ئەم سەردانەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی سێیەمجارە سەردانی بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.