Abdullah Shukur
05 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2016
تاران
باڵیۆزی تورکیا لە ئێران، رەزا ھاکان تەکین و بەرپرسانی باڵیۆزخانەی تورکیا لەو وڵاتە و ھەروەھا وەزیری زانیاری و تەکنۆلۆژی ئێران، مەحموود وائێزی لە فڕۆکەخانەی میھرئابادی تاران پێشوازیان لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو کرد.
ھاوسەری داودئۆغڵو، سارا داودئۆغڵو یاوەری هاوسەرەکەی دەکات لەم سەردانە و وەزیری ئابووری موستەفا ئەلیتاش، وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سرووشتی بەرات ئاڵبەیراک و وەزیری گومرک و بازرگانی بولەند توفەنکچی، وەزیری گەشەپێدان جەودەت یڵماز و وەزیری گەیاندن دەریاوانی و گواستنەوە بینالی یڵدرم شاندی یاوەری داودئۆغڵو پێکدێنن لەو سەردانەیاندا بۆ ئێران.