Eda Özdener,1 23
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی، دەچێتە تورکیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، پێنجشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەم کۆبوونەوەی پێنجەمی ئەنجوومەنی هاریکاری تورکیا و ئێران لەسەر ئاستی باڵا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی، لەئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
لەکاتی سەردانەکەی رۆحانیدا، بە بەشداری وەزیرە پەیوەندیدارەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەدا، پەیوەندییەکانی تورکیاو ئێران لەهەموو روویەکەوە تاوتوێ دەکرێت.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، هاوشانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان، بیروڕا ئاڵوگۆر بکرێت.