Bayram Altuğ,Ramal Abdullah Mahmood
18 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
جنێڤ – AA
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رووسیا و ئێران به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له میانی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی ئاشتییانه بۆ ئه‌و كێشانه‌ی سووریای گرتۆته‌وه له شاری جنێڤ كۆبوونه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كاتژمێر ١٢:٢٠ له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زه‌ریف كۆبۆوه.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، محەمەد جه‌واد زه‌ریف له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان هیوای خواست بگه‌نه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، ستافان دی میستو‌را هه‌رسێ وه‌زیر و شاندی یاوه‌ریان بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ داوه‌ت ده‌كات.
دوای خوانی نیوه‌ڕۆ دی میستو‌را، چاوش‌ئۆغڵو، لاڤرۆڤ و زه‌ریف جارێکی دیکە كۆده‌بنه‌وه، زاندراوه لایه‌نه‌كان نزیكن له‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ، دی میستو‌را و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دڵنیاییده‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا رابگه‌یه‌نن.