Ali Bayaslan
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمە وەک تورکیا نامانەوێ نە عێراق و نە سووریا و نە لوبنان و ناوچەی کەنداو ببنە ستەیجی جەنگی بە وەکالەت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی رێوره‌سمێكدا كه له ناوه‌ندی هالیچ بۆ كۆنگره‌كان سازكرابوو، به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی كاره‌كانی درووستكردنی هێڵی گازی سرووشتیی ته‌وژمی تورك، كه گازی سرووشتیی رووسیا بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌ورووپا ده‌گوازێته‌وه، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ته‌وژمی تورك پرۆژه‌یه‌كه كه له‌گه‌ڵ دۆسته رووسهكانماندا ماندووبوونی زۆرمان له‌پێناویدا كێشاوه و له رووی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و نه‌خشه‌ی وزه‌شه‌وه پرۆژه‌یه‌كی مێژووییه. سوپاس بۆ خودا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، هێڵهکە به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئامانجمان بوو، به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوبوو. به‌هۆی پرۆژه‌كه‌وه له كۆی ٣١،٥ ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتیی، ١٥،٧٥ ملیار مه‌تر سێجای بێ ئه‌وه‌ی به هیچ وڵاتێكی نێوه‌نددا تێپه‌ڕێت، راسته‌وخۆ ده‌گاته وڵاته‌كه‌مان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ رووسیادا هاریكارییان له بواری وزه‌دا، هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه هه‌موو جۆره ئاڵنگارییه‌كی به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه و گوتی: "لەمیانی ٣٣ ساڵی رابردوودا، نزیک بە ٤٠٠ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتیمان لە رووسیا دەستەبەرکردووە (کڕیوە)" و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی رابردوودا رێگایان نه‌داوه جیاوازیی له بۆچوونیاندا له‌گه‌ڵ رووسیا رێگر بێت له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "قەبارەی بازرگانی دووقۆڵیمان لەگەڵ رووسیا، بە بەردەوامی لە زیادبووندایە".
سه‌ركۆماری توركیا دواتر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاست هیچ پرۆژه‌یه‌ك كه توركیای تیادا بكرێته ده‌ره‌وه، له‌ڕووی ئابووریی، یاسایی و دیپلۆماتییه‌وه چانسی جێبه‌جێكردنی نییه، گوتیشی: "وه‌ك توركیا به دڵنیایییه‌وه به‌دوای گرژییه‌كان له ناوچه‌كه نیین. هه‌رگیزیش نه‌بووین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر رایگه‌یاند: "گرژیی نێوان ئه‌مریكای هاوپه‌یمان و ئێرانی دراوسێمان كه ماوه‌یه‌كه درێژه‌ی هه‌یه، گه‌یشته خاڵێك كه به هیچ شێوه‌یه‌ك خوازیاری نه‌بووین. ئیتر ھیچ کەسێک لە ناوچەکەماندا کاتی ئەوەی نەماوە باجی نوێ بدات".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند: "له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م تواناكانی به‌رده‌ستمان، رێگا ناده‌ین ناوچه‌كه‌مان له خوێن و فرمێسكدا نقومبێت. لەم قۆناغە ھەستیارەدا کە زەنگی جەنگ لێدەدەرێت، ھەوڵی ئەوە دەدەین بە بەکارھێنانی سەرجەم رێگا دیپلۆماتییەکان، گرژییەکان کەمبکەینەوە".
دواتر گوتی: "هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، ناوچه‌كه و له‌سه‌روویه‌وه عێراق بكات به یه‌كپارچه ئاگر. ئێمە وەک تورکیا نامانەوێ نە عێراق و نە سووریا و نە لوبنان و ناوچەی کەنداو ببنە ستەیجی جەنگی بە وەکالەت" و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیی توركمانه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وان، هێنده‌ی ئاسایشی هاووڵاتییانی توركیا گرنگه.