سياسەت, جيهان

رۆحانی: "لە دوو پارێزگای ئێران شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە"

سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی هۆشداری ئەوەی دایە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە لە دوو پارێزگای ئێران شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە.

Muhammet Kurşun  | 03.04.2021 - نوێکردنەوە : 03.04.2021
رۆحانی: "لە دوو پارێزگای ئێران شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە"

Tahran

تاران - AA

سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی هۆشداری ئەوەی دایە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە لە دوو پارێزگای ئێران شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە.

رۆحانی، لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی دەزگای نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، باسی لە رەوشی بڵاوبوونەوەی پەتاکە کرد.

سەرکۆماری ئێران، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە دوو پارێزگای وڵاتەکەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە و ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نەبن ئەوا پەتاکە دەگوێزێتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەش، گوتیشی: "رەنگە بازاڕ کردن و گەشت کردنەکانی کاتی نەورۆز تووشی کێشەمان بکات. جۆرە نوێکەی کۆرۆنای گۆڕاو کە لە بەڕیتانیا، بەڕازیل و ئەفریقای باشوور بڵاوبووەتەوە لە جۆرەکەی پێشوو مەترسیدارترە".

دەربارەی نوێژی بەکۆمەڵیش رۆحانی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ناوچە سوور و پرتەقاڵییەکاندا ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ و چالاکییە جەماوەرییەکان قەدەغەیە بەڵام لە ناوچە زەرد و شینەکاندا بە لەبەرچاوگرتنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی رێگەیان پێدەدرێت.

هەرچەندە سەرکۆماری ئێران ناوی ئەو دوو پارێزگایەی ئاشکرا نەکرد کە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا-یان تیادا بڵاوبووەتەوە بەڵام بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنەکاندا بڵاو کراونەتەوە ئەوە دوو پارێزگایە ئیلام و ئەلبورز-ن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın