Barış Seçkin
03 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2021
ڤاتیکان- AA
رابەری ئاینی کاسۆلیکییەکانی جیهان، پاپا فرانسیس پێش هاتنی جەژنی هەستانەوە، سەرپەرشتی رێوڕەسمی "رێگای خاچ"ی کرد کە بە "هەینی پیرۆز" ناسراوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئەمساڵ رێوڕەسمەکە بە لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مەیدانی قەدیس پێتروس بەبێ بەشداری خەڵک و بەشێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو.
پاپا فرانسیس، سەرپەرشتی ئەو نزایانەی کرد کە بەگوێرەی باوەڕی مەسیحییەکان، تایبەتن بە لەخاچدانی حەزرەتی مەسیح.
ساڵانی پێشتر ئەم رێوڕەسمە بەبەشداری کەسانێکی زۆر دەکرایەوە بەڵام ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، رێوڕەسمەکە بەبێ بەشداری کردنی خەڵک بەڕێوەدەچێت.