سلێمانی
سەركۆماری عێراق فوئاد مەعسووم دوای گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی سلێمانی و پێشوازی كردنی لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی حزبی و حكوومی پارێزگاکەوە پێشوازی كرا.
لە لێدوانێكی كورتدا بۆ رۆژنامەنووسان سەركۆماری عێراق ئاماژەی كرد بەوەی "ئامانجی سەردانەكەی بۆ ئاگادار بوونە لە دواین گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆبونەوە و دیداری بەرپرسانی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان".
فوئاد مەعسووم گوتی" لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی شاری هەڵەبجە و هەولێر دەكات".