Sangar Hamad Azeez
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
چەکدارانی پەیەدە کە دوێنێ لەسەر سێ بارەگای خۆیان لە شارۆچکەی گرێ سپی سەربە پارێزگای رەققە باکووری سووریا ئاڵای ئەمریکایان بەرزکردبووەوە، ئەمڕۆ ئاڵاکانیان هێنایە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە وەرگیراون، پەیەدە هەرسێ ئاڵای ئەمریکای لەسەر بارەگاکانی لە شارۆچکەی گری سپی هێناوەتە خوارەوە بەڵام ئەو ئاڵایەی ئەمریکا کە لەسەر بینای گومرک بەرزکراوەتەوە تا ئێستا نەهێنراوەتە خوارەوە و تەنانەت لە شارۆچکەی ئاکچەکالەی سەربە پارێزگای ئورفا ئاڵاکە بە روونی دیارە.
رۆژی دووی ئه‌م مانگە له گوندی رافیی سه‌ربه شارۆچكه‌ی منبج له خۆرئاوای فورات كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری په‌یه‌ده/په‌كه‌كه-ی تێدابوو، ئاڵای ئه‌مریكا بەزکرابوویەوە. سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه په‌یه‌ده ئاڵای ئه‌مریكا وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنێت.