Yasemin Kalyoncuoğlu
21 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا، بۆردومانی 40 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، شه‌ش ئامانجی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات، كه به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش و، پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی توركیا ده‌ستیپێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له 59مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، رێوشوێنی ئه‌منیی پێویست به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كان له هێڵی عەزاز-راعی -جه‌رابلوس گیراوه‌ته به‌ر. هه‌روه‌ها له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكراون چالاكییه‌كانی پشكنین، چاودێری، دۆزینه‌وه‌ی ئامانج، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی بۆ به‌رگری له ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.
له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێكی چەکداری چه‌كدارانی داعشدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عەزاز و توركمان باری، كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامیدان، سێ چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن كوژران، 11ی دیكه‌ش برینداربوون. به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ر سه‌ربازانی سوپای توركیا نه‌گه‌یشتووه كه پشتیوانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بوون.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تاکو ئێستا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، 156 ناوچه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه، كه رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی هه‌زار و 265 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا، بۆردومانی 40 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، شه‌ش ئامانجی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌ی تارحین، هێرشێكی ئاسمانیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئۆتۆمبێلیكی ریكخراوه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
تیمه‌كانی دۆزینه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب كه پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی سووری ده‌كه‌ن، 17 بۆمبیان پوچه‌ڵكرده‌وه، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و مینانه‌ی له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 31 مین و، هه‌زار و 235 بۆمبی ده‌ستكرد.
هاوكات چاودێری و پشكنینی ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ئه‌ندامانی ده‌زگای ئافاد و مانگی سووری توركی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد، رۆژانه سێ ژه‌م خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن.