ھێزەكانی سوپای سوریا چەند شارێكیان بۆردومانكرد و ٧٥ كەسیان كوشت كە ھەشتیان منداڵ و ١١یان ئافرەتن.
دوای ئەوەی چەند ھێرشێكی وشكانی و ئاسمانی لەلایەن ھێزەكانی سوپای سوریاوە كرایە سەر لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی وڵات و بۆردومانكران، ٧٥ كەس كە ھەشتیان منداڵ و ١١یان ئافرەتن كوژران.
رێكخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا ئاشكرایكرد لە ئاكامی چەند ھێرشێكی سوپای سوریا بۆ سەر ھێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن ٧٥ كەس لە شارە جیاوازەكان كوژران، ژمارەی كوژراوانیش لە شارەكان بەمجۆرەیە: حەلەب٣٩ كەس، دیمەشق١٥ كەس، دەرعا نۆ كەس، ئیدلەب و حەمس سێ كەس.
ئەنجوومەنی شۆرشی سوریا رایگەیاند فڕۆكە جەنگییەكانی سوریا بۆردومانی دیمەشقیان كرد و زۆرێك لە دانیشتوانی شارەكەیان كوشت، جگە لەوە چەندین خانوو بەسەر خەڵكدا رماوە و بۆتە ھۆی گیانلەدەستدانیان.