دوای ئەوەی چەند ھێرشێکی وشکانی و ئاسمانی لەلایەن سوپای سوریاو کرایە سەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵات، راگەیەنرا ٧٢ کەس کە چواریان ئافرەتن و ١٦یان منداڵن کوژران.
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند، لە ئاکامی چەند ھێرشێکی سوپای سوریا بۆ سەر ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ٧٢ کەس کوژران، ژمارەی کوژراوانە لە شارەکان بەمجۆرەیە: حەلەب ٣٠ کەس، دیمەشق ١٧ کەس، دەرعا نۆ کەس، کونەیترا پێنج کەس، ئیدلیب چوار کەس، حەمس و حەسەکە سێ کەس، حەما کەسێک.
کۆمیتەی لۆکاڵی سوریا LCC رایگەیاند لە خاڵێکی پشکنینی سەربە سوپای ئازادی سوریا کە نزیکە لە ئیدبیل، بۆمبێک تەقێنراوەتەوەو بە دەیان کەس کوژراون.
دوای ئەوەی سەرچاوەکە ئامادەنەبوو ھیچ زانیاریی و ئامارێک لەبارەی کوژراوان بدا، رایگەیاند کە زۆرێک لە برینداران رەوانەی تورکیا کراون.