Sarmand Hameed
15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایيی ده‌ستبه‌كاربوونى له كونسولی گشتيى كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.
له دیدارێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كونسولی گشتيى كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر، نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى دوا پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتی تاوتوێ كرد.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.